لەقاودان//ڕەسووڵ گوڵباخی کێیە؟/ لە پەراوێزی “ڕێوڕەسمی جەژنی ڕەمەزان” لە گەڕەکی پشت تەپی مهاباد

0
1046

کارێک لە کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوخۆ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی لە گەڕەکی پشت تەپی شاری مهاباد، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بە سپۆنسەریی سپای تیرۆریستیی پاسداران و لەژێر ناوی چەند نیشتمانفرۆشیک بەڕێوە چوو. لێرەدا بە کورتی ئاوڕێک لەو باسە دەدەینەوە.

ئەو ڕێورەسمە بە سپۆنسەریی سپای تیرۆریستیی پاسداران و بە بەڕێوەبەریی کەسێکی خەڵکی بۆکان بە ناو “ڕەسووڵ گوڵباخی” و بە هاوکاریی کەسێکی تر بە ناوی “هەژار ڕەحیمی” خەڵکی پیرانشار کە هەردووکیان نیشتەجیی مهابادن و ئەم دوو کەسە بە ئەمری سپا و بەپێی پلانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، بەناوی هەواڵنێری و کاری ڕۆژنامەگەری، خەریکی بەڕێوەبردنی پیلانەکانی سپا لە گەڕەکەکانی قەراغ شار و لە گوندەکانی مهابادن.

بۆ هەر کام لەو گۆرانیبێژانە کە بەشداربوون، سپای پاسداران برەپارەی ٣ ملیۆن تمەنی داوە.

گۆرانیبێژە بەشداربووەکان بریتی بوون لە: “لوقمان ساڵحی، کاوە چەلەبی، حامید زیرەک و ڕەحیم پوورمەند”.

لەو ڕێوڕەسمەدا وتەیەکی خومەینی کە لە قەوارەیەکی گەورەدا داندراوە کە دەڵێ “ئێوە دەبی بزانن کە هەر کێشە و ئاڵۆزییەک کە هەبێ لە ناخی خودی مرۆڤەوە سەرهەڵدەدا و هەر یەکگرتووییەکیش بێتە ئاراوە هی خوایە”.

ڕەسووڵ گوڵباخی چەند شێوەڕۆژنامە و حەوتوونامەیەکی وەک “دەنگی پشت تەپ”ـی داناوە و بە چڕی خەریکی جێبەجێ کردنی پیلانەکانی ڕژیمە.

لە کۆتایی ئەم ریوڕەسمە کە ئەمڕۆ لە گەڕەکی پشت تەپ، لەلایەن رەسووڵ گوڵباخی و بە سپۆنسەریی سپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە گیرا، بە پێی تیروپشک، خەلاتێکی پەنجا هەزار تمەنی درا بە چەند کەس کە لە سەر خەڵاتەکە نووسراوبوو، “دیاریی سەرداری سپا”.

لەو ناوە دەتوانین ئاماژە بکەین بە: کاناڵی، مهاباد نامە، اخبار پشت تپ، دەنگی پشت تەپ کە تەنیا دوو ژومارەی بڵاو بۆوە، ڕۆژنامەی موکریان امروزی داناوە و بەڕێوەیان دەبات.

ڕەسووڵ گوڵباخی پێشتریش لە بۆکان، “دەنگی میراوا”ـی هەبووە و دواتر بە ئەمری سپای تیرۆریستیی پاسداران و لەسەر داوای حاجی هادی، هاتووەتە مهاباد و لەگەڵ هەژار ڕەحیمی، خەڵکی پیرانشار، خەریکی کاری هاوبەشن.

ڕەسوول گوڵباخی کە بە ناوی “کارناسی سیاسی” و “کارناسی ئەدلی سوننەت” و “ڕۆژنامەنووس” کار دەکات، یەکێک لە هەڵسووڕاوانی سەر بە حاجی هادی ـیە و لە سەردەمی هەڵبژاردندا یەکێک لەو کەسانەیە کە شان بە شانی کەسانێک وەک غەفوور شێخی (خەڵکی بۆکان، مامۆستای قوتابخانە و سەر بە گرووپی ئیخوان و پێشکەشکار لە دەنگ و رەنگی مهاباد کە لە باسێکی تایبەتدا ئەویش لەقاو دەدەین)، ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و دەورێکی باڵایان لە هاندانی خەڵکدا هەبووە و هەیە.

هەندێک کەسی تریش لە ژێر ئەمری رەسووڵ گوڵباخی خەریکی کارکردنن کە بە هۆکاری تایبەت جارێ خۆ لە بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو کەسانە دەپارێزین.

ئەو بابەتە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگەوە نوێ دەکرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت