کۆماری ئیسلامیی لەسەر چیای “بەمۆ” کە خاکی هەرێمی کوردستانە، پایەگایەکی سەربازیی پۆشتەی لێداوە

0
1564

هێز و بڕستی کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی باشوورم تا دێ هەڵدەکشێ و پەرەدەستێنێ، بەڕادەیەک کە تەنانەت یاسا ناودەوڵەتیەکانی “سەروەریی خاکی”ـیشی ژێرپێ ناوە و ئەوەش بە واتای مەترسیی زیاتر لە جاران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتە لە باشوور.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە کە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە ناوچەی “ئەزگلە”، خەریکی لێدانی ڕێگایە بۆ سەر شاخی بەمۆ.

ئەو ڕێگایە لە پشتی ئەزگڵە و نێوان ئاواییەکانی قەلانی پشتی کانی پێلایی سەرکەوتووە تا دەگاتە سەر لوتکەی شاخی بەمۆ کە کراوە بە بنکەیەکی سپای تیرۆریستیی پاسداران.

خاڵی سرنجڕاکێش ئەوەیە کە “چیای بەمۆ” موڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەک و وڵاتی ئێراقی دەستکرد لە لایەکی ترە. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن، یەکێتیی نیشتمانی و دەوڵەتی ئێراقی، ئیزنی هاتنی ئێران بۆ مڵکی کوردستانی باشووریان داوە و تەنانەت ئەو شوێنەیان بە ئێران فرۆشتووە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ ئەوە لەبەردەستدا نیە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ماوەی چوار ڕۆژە، چوار هێلی کۆپتێر و هێزێکی زۆر لەو شوێنە جێگیر کراوە و دوو لە هێلی کۆپتێرەکان کوبڕا و دووی تریان باڵهەڵگرن. لە هەمان کاتدا، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش لەو شوێنە هەیە و بەردەوام چاوەدێریی ناوچەکە دەکات.

کەسێکی نیشتەجێی ئەو ناوچەیە بە ناوەندی ڕۆژی کوردی گوت: “یەکێتی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە دیوی باشوور و پشتی ئەزگڵەی بە ئێران فرۆشتووە کە سنووری باشووری کوردستانە. یەکێتی بە ئاشکرا بە دەیان کیلۆمیتر تا سەر شاخی بەمۆی فرۆشتووە و سپای تیرۆریستیی پاسداران بنکەیەکی لە سەر شاخی بەمۆ کردۆتەوە کە خاکی باشوورە و بە سەر سەلاس و زەهاودا زاڵە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.