ڕۆژی كورد پێشه‌نگی ڕاگه‌یاندن له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ، به‌راوردێك به‌ پێی ماڵپه‌ڕی ئالێكسا

0
2390

ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد کە ناوەندێکی کوردییە و بنکە سەرەکییەکەی لە وڵاتی فەڕانسه‌یە و لە ئێستاشدا لە هەوڵی دانانی بنکە لە چەند وڵاتێکی جیهان دایه‌ و خاوەنی چەندین ماڵپەڕ لە بواری جیاجیای وەک مافی مرۆڤ، مافی ژنان، ژینگه‌ پارێزی و په‌نابه‌ری و هه‌روه‌ها هەواڵەکانی کوردستان و جیهان جیا لە زمانی کوردی بە چەند زمانی تری وەک ئینگلیسی، فه‌ڕانسه‌وی ، ئاڵمانی، بەلووچی، عەڕەبی، فارسی و تورکی و نۆروێژی و هەروەها بە زاراوەی کوردیی کرمانجی ڕووماڵ ده‌كا، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌و ناوه‌نده‌ بە هەوڵ و ماندووبوون و ماندوونەناسیی دەستەی بەڕێوەبەری و ستافی ڕۆژنامەوانی وتەکنیکیی لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور و وڵاتانی تری جیهان، تا ئێستا توانیویەتی لە بوارە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن و پێدانی زانیاری بە کوردستانیان و بەتایبەتی کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک پێشەنگی ڕۆژنامەگەری و هەواڵدەری لە کوردستانی خۆرهەڵات، پلەی یەکەم بۆخۆی مسۆگەر بکات.

لە بەرەبەری نزیک بوونەوە لە ساڵوەگەڕی ئەو ناوەندە کە بێ گومان لەسەر ڕێچکە و ڕێبازی “ڕۆژی کورد”ـی سەردەمی سمکۆی نەمر، باوکی ناسیۆنالیزمی هاوچەرخی کورد، دامەزراوە، بەراوردێکمان لە  نێوان سه‌رجه‌م ماڵپەڕی حیزبەکانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ناوەندگەلی مافی مرۆڤ و چەند ماڵپەڕێکی چالاک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجام داوە، هەڵبەت بەو پێیە کە ڕووگەی سەرەکیی خەباتی ناوەندی ڕۆژی کورد و ماڵپەڕەکانی سەر بەو ناوەندە، کوردستانی خۆرهەڵاتە، بەراوردکارییەکەمان تەنیا لەو بازنەیەدا ئەنجام داوە.ئه‌و به‌راورد كاریه‌ به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئه‌لێكسا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاست و ڕێژه‌ی خوێنه‌رانی هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كانی جیهان ئه‌نجام دراوه‌.

ماڵپەڕی alexa.com کە لە ئاستی جیهانیدا بۆ پلەبەندیی ماڵپەڕەکانی هەموو جیهان کەلکی لێ وردەگیرێ، شوێن و رێژەی سەردان و پلەبەندیی هەموو ماڵپەڕەکان لە نێوان ١٤ ملیۆن ماڵپەڕدا دیاری دەکات، کە بەو پێیە ماڵپەری رۆژی کورد بە بەروارد لەگەڵ سەرجەم ماڵپەڕەکانی دیکەی رۆژهەڵات زۆرترین خوینەری هەیە. بەهۆی بوونی سیستمی بەربەست و فیلترینگی ماڵپەڕەکان لەلایەن حکوموەتی ئێرانەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەردەنگی ماڵپەڕەکانی دژبەری رژیمی ئێران لە سیستمی فیلتێرشکێن و گۆڕتینی IP برۆزێرەکانیان بۆ وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایی کەڵک وەردەگرن، بۆیە کەمترین ئاستی خوێنەر لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵاتدا تۆمار دەکات.

بێ گومان بوونی میدیا و ڕاگەیاندنی کارامە بەتایبەت بۆ نەتەوەیەکی مافخوراوی وەک کورد بەتایبەتیتر لە کوردستانی بندەست و بێ پشتیوانی خۆرهەڵات، هەم پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە وهەم ئاواتێکی لەمێژینەیە و هەمیش بەداخەوە، کەلێن و خەسارێکی گەورەیە، هیوا دەخوازین ئەو بەراوردکارییە تەنیا ببێتە هۆکارێک بۆ بەخۆداچوونەوەی میدیا و ڕاگەیاندنە کوردییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەت میدیا حیزبییەکان کە چاوی خەڵک و ئاسۆی ئازادی، لەوانە.

هەر لێرەشدا بە پێویستی دەزانین وەک ناوەندی ڕۆژی کورد، سپاسی خۆمان بۆ سەرجەم ڕۆژنامەوانان، هاوکاران و بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لە ناوخۆ و سەرەڕای هەموو گوشار، زۆری و مەترسییەک بەردەوام سینگیان کردۆتە قەڵغان و هاوکاریی شەوانەڕۆژییان لەگەڵ ڕۆژی کورد، لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی کوردستان، بەردەوام بووە و هەیە. هەروەها دەستی هاوکاری بۆ لای سەرجەم لایەن و تاکێکی کوردستان درێژ دەکەین و بە ئامێزی گەرمەوە، چاوەڕوانی هاوکاری و پشتگیریی مادی و مەعنەویی هەموو لایەکین.

ڕۆژی كورد جارێكی دیكه‌ پێداگری ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و سه‌ر به‌ هیچ حیزب و لایه‌نێك نییه‌ و هه‌موو ئازادیخوازانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستیی كوردستان به‌ دۆست و هاوڕێ و هاوكاری خۆی ده‌زانێ و دژ به‌ هه‌موو داگیركه‌رانی كوردستان چالاكی ده‌كا ، ڕۆژی كورد ماڵێكه‌ بۆ سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان و به‌ تایبه‌تی سه‌رجه‌م بیر و هزر و ئازادیخوازانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .

ئه‌نجامی به‌راوردكارییه‌كیه‌ی ماڵپه‌ڕی ئالێكسا به‌ پێی ڕێژه‌ی خوێنه‌ر و بینه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :

ڕۆژی كورد له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌ و دواتر ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیای سه‌ر به‌ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ پله‌ی دووهه‌م و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردیه‌كه‌ی پله‌ی سێهه‌می به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ ماڵپه‌ڕی كوردپا له‌ پله‌ی چواره‌م ، ئێن ئێن ئێس ڕۆژی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌م وماڵپه‌ڕی كوردستان و كوردی سه‌ر به‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ پله‌ی شه‌شه‌م دایه‌، ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش به‌ پێی پله‌ و ئاستی خوێنه‌رانیان به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

پله‌ی حه‌وته‌م : كه‌مپه‌ینی داكۆكی له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی ،  پله‌ی هه‌شته‌م :ماف نیوز ،  پله‌ی نۆیه‌م :پێشمه‌رگه‌كان ، پله‌ی ده‌یه‌م: ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات و دواتریش ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی ڕیزبه‌ند به‌م شێوه‌یه‌ن: ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ، پژاك ، ڕۆژهه‌ڵات تایمز، كانون مدافعان حقوق بشر كردستان ، پارتی ئازادیی کوردستان ، یاری كورد، گیاڕه‌نگ ، کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هه‌ڵۆی كوردستان، یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان، بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان، ڕێكخراوی خه‌ڵكی كوردی كورمانجی خوراسان، سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران، پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان، ڕێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان.

له‌ ژێره‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن به‌ كرته‌ كردن له‌ سه‌ر لینكه‌كان ئه‌نجامه‌كان ببینن.

ڕۆژی كورد

ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژی كورد له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

rojikurd

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

kurdistan-media-pdki

ده‌نگی ئه‌مریكا

ئاستی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

dengi-amrika

كوردپا

ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردپا له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

kurdpa

ئێن ئێن ئێس رۆژ

ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژ له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

nns-roj

حیزبی دێموكراتی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی كوردستان و كورد له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

kurdistanukurd-pdk

كه‌مپه‌ینی داكۆكی له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی

ئاستی ماڵپه‌ڕ له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

kampin-defa-az-zendan

ماف نیوز

ئاستی ماڵپه‌ڕی ماف نیوز له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

maf-news

پێشمه‌رگه‌كان

ئاستی ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

peshmergekan

ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات

ئاستی ماڵپه‌ڕی ئاسۆی ڕۆژهه‌ڵات له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

asso-rojhelat

ماڵپه‌ڕی مافی مرۆڤیی هه‌نگاو

ئاستی ماڵپه‌ڕی هه‌نگاو له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

hengaw

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ئاستی ماڵپه‌ڕی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

komeley-shorishgeri-zehmetkeshai-kurdistani-iran

پژاك

ئاستی ماڵپه‌ڕی پژاك له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

pjak

ڕۆژهه‌ڵات تایمز

ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

rojhelat-taimez

كانون مدافعان حقوق بشر كردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی كانون مدافعان حقوق بشر له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

kanun-modafean-hoquq-bashar

پارتی ئازادیی کوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی پاك له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

parti-azadi-kurdistan-pak

یاری كورد

ئاستی ماڵپه‌ڕی یاری كورد له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

yarikurd-sazman

گیاڕه‌نگ

ئاستی ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

giyarang

کۆمەڵە، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئاستی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

komele-rekxrawi-kurdistani-hizbi-komonisti-iran

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

komeley-zehmetkeshani-kurdistan

هه‌ڵۆی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

heloy-kurdistan

یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی یه‌كێتی شۆڕشگێرانی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

yeketi-shorishgerani-kurdistan

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

parti-komarixiwazi-kurdistan

پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

parti-serbesti-kurdistan

ڕێكخراوی خه‌ڵكی كوردی كورمانجی خوراسان

ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕێكخراوی خه‌ڵكی كوردی كورمانجی خوراسان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

rekxrawi-xelki-kirmanji-xurasan

سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران

ئاستی ماڵپه‌ڕی سازمانى خەباتی كوردستانی ئێران له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

sazmani-xebati-kurdistani-iran

پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی پارتی لیبراڵ دێموكراتی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

parti-libral-demukrati-kurdistan

یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستان له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

yeketi-demukrati-kurdistan

ڕێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان

ئاستی ماڵپه‌ڕی ڕێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێڕی كوردستان  له‌ ئاستی جیهانیدا به‌ پێی ماڵپه‌ڕی جیهانیی ئالێكسا

rekxrawi-xebati-shorishgeri-kurdistan




http://www.alexa.com/pro/tagcoverage?sid=270801&site=rojikurd.net



سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت