١٢ هاووڵاتی تری شاری مهاباد لە لایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون

0
603

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری مهاباد، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ کەسی تر لە هاووڵاتیانی شاری مهاباد ل ە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو واتا ٩ و ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مهاباد دەستیان داوەتە ڕەشبگری و ئەو کەسانەی خوارەوەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ ئیدارەت ئیتلاعاتیئ ەو شارەیان ڕاگواستوون.

خۆشناو و ڕەحیم خولە کە بران و خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی سەر بە باژێڕی مهابادن

عەلی قاسمی نەژاد، خەڵکی گوندی کۆسەکەرێز

سیروان حوسێن زادە، خەڵکی گوندی داشخانە

پێژمان ئیمانی، خەڵک مهاباد

هێمن غەزاڵ، خەڵکی مهاباد

شاهین چووسایی، خەڵکی مهاباد

ڕەحیم دیواری، خەڵکی مهاباد

ئەسعەد ئەنووشە، خەڵکی گوندی قەرەقشڵاق

محەممەد شکوری، خەڵکی مهاباد

قاسم خەلیفەزادە، خەڵکی مهاباد

سیامەک سوڵتانیان، خەڵکی مهاباد

سەید مەزهەر پاوانە، خەڵکی مهاباد

شایانی باسە پێشتریش ڕۆژی کورد ناوی سێ کەسی تر لەدەستبەسەرکاروەکانی بڵاو کردۆتەوە کە بریتین لە: ئەمیر عەبدووڵازادە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، مسنتەفا سولدوزی، ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ و سیروان مستەفایی، ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت