کۆمەڵەی نووسەرانی کورد لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەو دواییانەی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
1090

 ڕۆژی کورد: “کۆمەڵەی نووسەرانی کورد”، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، باس لە ڕووداوەکانی ئەو دواییانەی ناوچە و کوردستان بە گشتی دەکا و تێیدا بە هەڵدانەوەی ڕوخساری سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دژایەتی لەمێژینەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کورد و هێزە کوردییەکان، داوا لە هێزە کوردییەکان دەکەن “كورد رێگە نەدات کۆماری ئیسلامی بە هەڕەشە كردن ياخود بە خۆ نزيك كردنەوە لە كورد جارێكي تر سيمای كورد لە پێش چاوی كۆمەڵگای نێودەڵەتی بە گشتی و وڵاتانی عەرەبی بە تايبەتی ناشيرين بكات”.

 دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

كورد لە قۆناغێکی هەستياری هەنووكەيی دا..!

ماوەيەكە لە چەخماخەی قۆناغێكی نوێ دراوە و گۆڕانكاريی گەورە بەڕێوەیە. ئەوەش بە پرۆسەی لێسەندنەوەی دووەمين شاری عێراق (موسڵ) دەستی پێ كردووە و راماڵينی داعش لە عێراق، بێگومان گۆڕانكاريی گەورەی بەدوادا دێت لە سووريا و سەرەتايەك دەبێت بۆ كۆتايي هێنان بە حكومەتە كارتۆنييەكەی بەشار ئەسەد..

هەر لەو رێڕەوەدا، هەموو لايەك لەسەر ئەوە كۆكن كۆتايي هاتنی حكومەتی بەشار، سەرەتايەك دەبێت بەرەو هەنگاونان بۆ گۆڕانكاريی گەورەتر لە ناوچەكەدا كە گۆڕينی حكومەتی ئێرانی لە هەناودايە.

لەم ساڵانەی دواييدا حكومەتی ئێران خۆی هەستی بەو مەترسييە كردووە و نەيشاردووةتەوە و زۆر جار سووريا و لوبنان و عێراقی بە قووڵايی ستراتيژيی خوی راگەياندووە و لە پێناويدا هێزی رەوانەی عێراق و بە تايبەت سووريا كردووە بۆ لەسەر پێ هێشتنەوەی دەسەڵاتی ئەسەد. بە پێی دوايين ئامارەكان تا ئێستا، لە شەڕ و پێكدادان لەگەڵ هێزەكانی سووريای ئازاد لەو وڵاتە زياتر لە (3000) پاسداری لە دەست داوە..

لەگەڵ ئەوەدا كە حكومەتی ئێران (بە پێی وتەی هەندێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە) لە زةلكاوی سووريا گيری خواردووە و هەر بۆيە هەژموونی لەو وڵاتەی رادەستی رووسيا كرد، لە حاڵی حازردا بە هەڕشە كردن لە كوردی باشوور و خۆ نزيك كردنەوەی ترسناك لە كوردی روژئاوا و تا رادەيەكيش كوردی باكوور دەيەوێت جارێكي تر هەم سيمای راستەقينە و رەوای دۆزی كورد بشێوێنێت و هەميش شكستی يەك لە دوای يەكی خۆی قەرەبوو بكاتەوە و وەك دەوترێت (هيلالی شيعی) دروست بكات بۆ مسۆگەر كردنی جێ پێی خۆی لە ناوچەكەدا.

ئەوانە لە كاتێكدايە كە حكومەتی ئێران لە ناوخۆی وڵاتدا بە هؤی شەڕی ناو دەسەڵات و قەيرانی ئابووری و سياسی و هەروەها رق و نەفرەتی پەنگخواردووی جەماوەری ئێران بەرەو رووی ئەگەری راپەڕين بووەتەوە..

هەرچەند كوردی باشوور توانيويەتی ياريزانێكی باش بێت لە هاوكێشە سياسی و سەربازييەكانی ناو عێراق و سەرنجی كۆمەڵگای نێودەوڵەتيی بۆ لای خۆی رابكێشێت، بەڵام دەست تێوەردانی حكومەتی ئێران لە كاروباری ناوماڵی كورد لەم بەشەی كوردستان توانيويەتی دواڕۆژی كورد بخاتە مەترسييەوە. بە تايبەت كە ئێستا لە هەوڵی تەواودايە بۆ ئەوەی راماڵينی داعش لە عێراق بە ميليشيای شيعە (حةشدی شةعبی) پڕ بكاتەوە و رێگە نەدات ئاشتی و ئاسايش باڵ بەسەر عێراق و هەرێمی كوردستاندا بكێشێت..

جا بۆيە بە بۆچوونی ئێمه وەك ”كۆمەڵەی نووسەرانی كورد”، پێويستە كورد رێگە نەدات بە هەڕەشە كردن ياخود بە خۆ نزيك كردنەوە لە كورد جارێكي تر سيمای كورد لە پێش چاوی كۆمەڵگای نێودەڵەتی بە گشتی و وڵاتانی عەرەبی بە تايبەتی ناشيرين بكات. بە تايبەت كە حكومەتی ئێران لەم دواييانەدا لەسەر دەستی حوسييەكان له يەمەن، بە مووشەک(مەككەی پيرۆز)ی كردە ئامانج!

شياوی وتنە خۆ نزيك كردنەوەی رژێمی ئێران لە كورد هەرگيز بە سوودی كورد نەبووە و بە درێژايی 38 ساڵی رابردوو كورد لەم تاكتيكەی حكومەتی ئێران زيانی كردووە. چون گورگە لە پێستی مەڕدا. باوەڕی بە هيچ مافێكی كورد نەبووە لە ناو ئێران و دەرەوەی سنوورەكانيدا. پێويستە لە هەر چوار پارچەی كوردستان لايەنانی سياسی ئەزموونەكان بخەنه بەرچاو و دۆستايەتيی حكومەتی ئێران قبووڵ نەكەن و هەڵوێستی تونديان هەبێت بەرانبەری. بە تايبەت كە لەم قوناغەدا حكومەتی ئێران لەو پەڕی لاوازی و بێ هێزیدايە..

  كۆمەڵەی نووسەرانی كورد

      12/11/2016

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت