کامڕان قازی، کەسایەتییەکی کونجکۆڵ و چالاک لە بواری میدیایی و دەرهێنانی بەڵگەفیلم و بەتایبەتی خەبات و خوێن لە پێناو ئازادیی کوردستان، لەو دواییانەدا دوو سەفەری بەرەو گۆڕەپانی خەبات و ناو پێشمەرگەکان هەڵگرت، هەرچەند سەفەری بۆ خۆرهەڵاتی سووری ئاگرین بێ ئاکام مایەوە بەڵام لە باشووری دەستەخوشک، توانیویەتی گەلێک ڤیدیۆ، وتووێژ و وێنەی بەرەکانی شەڕ تۆمار بکات کە خۆی گوتەنی “پەلەم لێ مەکەن، بەرهەمی باش بەڕێوەیە”، بەو بۆنەوە ناوەندی ڕۆژی کورد وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێزیان پێکهێناوە کە لێرەدا دەیخوێننەوە.
ڕۆژی کورد: بەڕێز کامڕان قازی، جەنابت سەفەرێکت بۆ بەرەکانی شەڕ بە دژی داعش کرد، ئەگەر بکرێ لەمەڕ هۆکاری چوون و چۆنیەتییەکەی، بۆ خوێنەرانی ڕۆژی کورد بدوێن. وەک پێشمەرگە چوون یان بە مەبەستی تر؟
قازی: پێشه‌كی سپاس بۆ ڕۆژی كورد كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساندم و سڵاو ڕێزم هەیە بۆ خوێنه‌رانتان. له وڵامی پرسیاره‌كاندا پێویسته بڵێم كه من وه‌ك خۆم به ئه‌ركم ده‌زانی كه ده‌بێت له‌و شەڕانه‌ی كه داگیركه‌رانمان به ناڕەوا به سه‌ر كوردیاندا سه‌پاندووه بێ هەڵوێستت نەبم، نه‌مده‌توانی چیترله دووره‌وه ڕۆڵی ته‌ماشاچییه‌ك بگێڕم، ڕۆژ و شه‌و هه‌ر ده‌كوڵام و خۆم ده‌خوارده‌وه تاكوو له‌پڕ ده‌رفه‌تێك هه‌ڵكه‌وت و به خۆم گوت یان ئێستا یان هه‌رگیز. ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی چه‌ند مانگ له‌وه پێشم كه مه‌به‌ستم به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دوو هێزی ڕۆژهه‌لاتیی چالاكی “پاك و حدكا” بوو كه له دژی داعه‌شی سوننه و شیعه له چالاكی دابوون.
كاتێك كه لای هێزه‌كانی پاك بووم هه‌رچه‌ند زۆرم وێنه گرت بەڵام جموجۆڵێكی سه‌ربازی و چالاكیی نیزامی ڕووی نه‌دا هه‌ربۆیه‌ش پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بەڵێنییان پێدام هه‌ر كات ئه‌م چالاكیانه به شێوه‌ی جیدی ڕوویان دا من ئاگادار كه‌نه‌وه و به ڕاستی لێره‌دا جێی خۆیه‌تی سپاسی ژنێرال حوسێن یه‌زدانپه‌نا و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئازا، كاك ئەردەڵان خوسره‌وی بكه‌م كه منیان له بیر بوو و هه‌رچه‌ند وه‌خت ته‌نگ بوو بەڵام خێرا منیشیان ئاگاداری ئه‌و شەڕه گه‌وره‌یه كرد كه به زوویی به‌ڕێوه ده‌چوو و منیش خۆم له كه‌متر له ٨ ساعه‌ت پێچا‌واوه و به یه‌كه‌م بڵیتی ته‌یاره خۆم گه‌یانده‌وه كوردستان.
مه‌به‌ستی من له‌و هاتوچۆیانه‌دا ئه‌وه‌یه كه له گۆشەنیگای دوربینی خۆمه‌وه ئه‌م مێژوویه تۆمار بكه‌م و له درێژخایه‌ندا وه‌ك فیلمێكی دێكۆمنتاری بیانهێنمه سه‌ر شاشه‌ی تەلەفیزیۆن. زۆر گرنگه كه سینه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندانی كورد گرنگی به‌و ڕوداوه مێژوییانه بده‌ن و پێش ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر مێژوومان بۆ بنووسنه‌وه بۆخۆمان قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین.
هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و دوو سه‌فه‌رم كردووه، دیاره پرۆژكه‌م هێشتا تەواو نه‌بوه و پێویستم به سه‌فه‌رێكی تریش هه‌یه.
ڕۆژی کورد: وەک خۆتان بینیتان، ورە و هێزی پێشمەرگە لەو شەڕانەدا چۆنە؟ هیوا بە داهاتووی نزیکی پاش ئەو شەڕە بۆ کورد چەند بەرزە؟
قازی: با بە وڵامی بەشی دووهەمی پرسیارەکەوە ده‌ست پێ بكه‌م: من كه له ئوروپا ده‌ڕوانمه میدیاكان و بیروبڕوای خەڵکی ئاساییم زۆر گۆێ لێ ده‌بێت، به ئاشكرا ده‌بینم نرخی كورد له سایه‌ی شەڕ‌ی داعه‌ش له چاو دراوسێكانی زۆر به‌رزتر بۆته‌وه. ڕوون و ئاشكرایه كه نه‌تەوه‌ی عەڕەب له ژێر ناوی داعه‌شدا، كورد جینۆساید ده‌كات، هاوكات شەڕ‌ی داعه‌ش وه‌ك شەڕ‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عەڕەب نابینن بەڵکوو وه‌ك به‌ره‌ی ڕووناكی و تاریكی، فریشته و جندۆكه، سه‌یری ئه‌و ململانێ‌یه ده‌كه‌ن، هاوكات ده‌زانن و تامیشیان كردووه كه داعه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ستی بڕوات له ئوروپا و وڵاتانی تریش كردەوه‌ی تێرۆریستی به‌ڕێوه ده‌بات، هه‌ر بۆیه‌ش كوردیان خۆشتر ده‌وێت و هاوپه‌یمانێتی لەگەڵ ده‌كەن. كاردانه‌وه‌ی خراپی داعه‌ش و هەڵوێستی دلێرانه‌ی كورد بۆته هۆی ئه‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جار كورد بكه‌وێته شەڕێك كه له زۆر بواردا به قازانجی ته‌واو بووە.
هه‌رچه‌ند ئه‌و شەڕانه بێ شه‌هید و خه‌ساریش نه‌بوون، بەڵام له كۆی هه‌موو هاوکێشەکاندا تای ته‌رازوو به‌لای كوردا شكاوه‌ته‌وه، چاو لێكه‌ن له ڕۆژئاوا كورد هه‌موو خاكی خۆی كه‌وته ده‌ست و فێدرالیشی ڕاگه‌یاند. له باشوور كورد بوو به خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپای میللی به چه‌كی باش و مۆدێڕن، هه‌موو ئه‌و خاڵه ده‌ستورییانه‌ی كه حكومه‌تی به‌غدا وه‌بن گوێی دابوون له سایه‌ی ئه‌و شەڕانه‌وە كه هێزه‌كانی كورد لەگەڵ داعه‌شه‌یان كرد هاتنه دی و زۆرینه‌ی خاكی نیشتمان كه‌وته‌وه ده‌ستی كورد.
له بواری دیپلۆماسییه‌وه كورد پله‌ی زۆر به‌رز بۆته‌وه هه‌ر ئێستا به هه‌زاران دیپڵۆمات و شاره‌زای سیاسی و چه‌كداری له كوردستاندا چالاكن و خه‌ریكی ڕاهێنانی كورده‌كانن، گوێ به ویستی كورد ده‌درێت و هەوڵ ده‌ده‌ن پێداویستییە سیاسییه‌كانیان زووتر چاره سه‌ر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش من گه‌شبینم به داهاتوو، هه‌میش دوو به‌شی كوردستان به ڕواڵه‌ت ئازاده و حوكمڕانیی كوردی تێدایه و هه‌میش سوپایه‌كی به‌هێز و به ئه‌زموون وئاماده‌ی به‌رگری له‌و ده‌سكه‌تانه ساز بووه. كه‌وایه كورد له‌و گه‌مه سیاسییه‌دا سه‌ركه‌وتوه و ده‌سته‌ڵاتی خۆی داسه‌پاندووه.
له وڵامی بەشی یەکەمی پرسیاریەکەدا من زیاتر لەگەڵ هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان بووم و چالاكی و شەڕ‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وانم تۆمار ده‌كرد، بەڵام له ته‌نیشت ئه‌مان سوپای حكومه‌تی هه‌رێمیشم ده‌دیت، ته‌نانه‌ت هێندێك وتوێژیشم لەگەڵ پێكهێنان كه هیوادارم ده‌رفه‌ت زیاتر بكه‌م بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان. شتێك كه بۆ من زۆر سەرنج ڕاكێش بوو ئه‌وه بوو كه له ناو شاره‌كانی باشوور كه ته‌نانه‌ت هه‌ر٥٠ كیلۆمیتر له بەرەکانی شەڕ دوور بوون هه‌ست به شەڕ نه‌ده‌كرا. خەڵک له ئاسایش و ئارامییەکی زۆردا بوو و ژیانی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد، كافه ته‌ریا و ڕێستۆرانه‌كان ڕۆژانه هه‌ر جمه‌یان ده‌هات، بەڵام كه‌ش و هه‌وای بەرەکانی شەڕ شتێكی تر بوو، پێشمه‌رگه له ژێر تۆپ و خۆپماره‌دا ده‌ژیا، ته‌پ و تۆز و خواردنی خراپ، سه‌رمای به‌یانیان و گه‌رمای نیوه‌ڕۆ، ویزه‌ویزی فیشه‌كی قه‌ناس و هتد، ببوو به به‌شكی ئاسایی ژیانی پێشمه‌رگه‌كان كه دیاره هه‌موو ئه‌و ئا‌سایشه‌ی ناو شاره‌كان ده‌گەڕێته‌وه سه‌ر وره‌ی به‌رز و خۆڕاگریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه به جوانی و ڕێكوپێكی وڵامی په‌لاماری داعشیان ده‌داوه و ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم داعه‌شیان له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك حه‌فته‌دا به‌زاند و زۆرینه‌ی خاكی كوردستانیان ئازاد كرد و هێنایانه‌وه ژێر دەستەڵاتی كوردی.
ڕۆژی کورد: وەک خۆتان بینیتان، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش چۆن پێناسە دەکەن؟
قازی: هێزی داعه‌ش ساز بوو بۆ گیانی كورد، چ له باشوور و چ له ڕۆژئاوا زۆرینه‌ی شەڕكانیان لەگەڵ كورده تا به‌غدا و شام. به‌تایبه‌ت له باشوور، داعه‌ش پێكهات تا پرۆسه‌ی گه‌شه‌سەندن و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه وه‌داوه بدات كه تا ڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وت. لاواز بوونی كورد له‌م پارچانه ده‌بێته هۆی خۆشحاڵیی دراوسێكانمان هه‌ر بۆیه‌ش هیچ گومانم نییه كه ئێران و توركیه به نهێنی هاوكاریی داعه‌ش ده‌كه‌ن.
پێم ناڵێی بۆ داعه‌شی سووننه خۆی ده‌گه‌ێنێته عەڕەبستانی سوننه و كرده‌وه‌ی تێرۆریستی ده‌كات بەڵام له بن و پاڵه‌وه ئێرانی شیعه مه‌زهه‌بی له بیر كردووه؟
داعه‌ش چه‌ندین وڵات و ئه‌قیانوس ده‌بڕێت و خۆی ده‌گه‌ێنێته فه‌ڕانسه و ته‌قینه‌وه ده‌كات بەڵام ته‌نانه‌ت به بوونی ئه‌و هه‌موو سوننه‌یه‌ی ناوخۆی ئیران كه زۆریشیان به‌و تۆمه‌تانه له دار دران، تاكو ئێستا یه‌ك كردوه‌ی نه له ئێران و نه له نه‌جه‌ف و نه له كه‌ربه‌لا نه‌كردووه؟ فه‌ڕانسه و بێرمه و سۆئێد وباڵی نزیكترن له داعه‌ش یان ئێران؟
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی ئازادیی كوردستان له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا ده‌شتی نه‌ینه‌واویان به قووڵایی سه‌دان كیلومیتر به ده‌یان شار و شارۆچكه‌وە گرته ده‌ست و سنووری كورد و عەڕەبیان كێشا بەڵام هێزی عێراق ئێستاش هه‌ر خه‌ریكی ده‌وروبه‌ری موسڵه و قوماری مشك و پشیله‌یان لەگەڵ ده‌كات.
هه‌موومان دیتمان كه هێزه‌كانی به‌غدا هه‌م موسڵ ـیان به هه‌موو ئیمكانات و كه‌ره‌سته‌ی شەڕ‌ی باش ڕادەست کرد و هه‌میش له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه دا به درۆ و به ناوی شەڕ، چه‌ك و چۆله‌كانی خۆیان بۆ به جێ ده‌هێشتن و به‌م جۆره هاوكاریی مانه‌وه‌ی داعه‌شیان ده‌كرد. چون ده‌زانن داعه‌ش بۆ گیانی كورد ساز بووه.
ڕۆژی کورد: ئێوە چوبوون بۆلای پێشمەرگەکانی “پاک”، هێزێکی ڕۆژهەڵاتی کە لە باشوور شەڕ دەکا، وەک خۆتان چەند پێتان وایە بوونی ئەو هێزە لەوێ پێویستترە تا ڕۆژهەڵات؟
قازی: من پێشتر زۆرم له سه‌ر پارتی ئازادیی كوردستان و ویست و ئامانجه‌كانیان نه‌ده‌زانی بەڵام بۆم سەرنجڕاكێش بوو كه هێزێك هه‌یه به كردەوه ڕێزی سنووره ده‌سكرده‌كان ناگرێ و له پارچه‌یه‌كی تری نیشتمان ئازایانه له گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ دێوەزمه‌ی داعه‌ش ـدایه. من به‌ڕاستی تا نه‌گه‌ڕامه‌وه و به چاوی خۆم نه‌مدیت هه‌رگیز پێم وا نه‌ده‌بوو كه لەگەڵ هێزێكی هێنده ڕێکوپێک، به دیسیپلین، نیشتمانی و به‌وره ڕووبه‌ڕوو ده‌بم. هێزه‌كانی پارتی ئازادیی كوردستان باوه‌ڕی قوڵیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه و ئامانجی داهاتووشیان پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردیه. ئه‌وان وه‌ك باسم كرد سنووره‌كانیان پێ ده‌ستكرده و خاكی كورد له هه‌ر کوێ له مەترسی دابێت به هی خۆیانی ده‌زانن و به‌رگری لێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر سەرنجی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی دواییتان دابێت به ئاشكرا دەڵێن ئاماده‌ی به‌رگرین له خاكی كوردستان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێت. كه‌وایه خۆیان گرێ داوی یه‌ك پارچه نابینن.
بیره‌وه‌رییه‌كیش بگێڕمه‌وه له وڵامی ئه‌وه‌ی كه دەڵێن بۆ له ڕۆژهه‌لات جموجۆلیان كه‌مه من شاهیدم و ئه‌و كات کە له مقه‌ڕێكی هێزه‌كانی پاك بووم و به چاوی خۆم دیتم، كاتێك كه چه‌ند مانگ له‌وه پێش له كرماشان كردەوه‌یه‌كی چه‌كداری به‌ڕێوه چوو و فه‌رماندار یان كه‌سایە‌تێكی حكومه‌تی ئێران به سزای خۆی گه‌یشت، ته‌لیفونێكی كورت له كرماشانڕا كرا و هەواڵەکەی پێدان كه تۆڵه‌ی كوڕه‌كانمان كردەوه… هه‌ر ئه‌و كات هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی ده‌وروبه‌رم له خۆشیان یه‌كتریان لە باوه‌ش ده‌گرت و پیر‌ۆزباییان لێك ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئێستا له باشوور ده‌كرێ ڕاهێنانی نیزامی و سه‌ربازییه، فێربوونی شەڕ‌ی جه‌بهه‌یی و گه‌وره‌یه و دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه به‌م ئه‌زموون و وره‌یه‌ی كه من له كچان و كوڕانی پاكم دیت به كۆ و به هێزی گه‌وره به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات بگه‌ڕێنه‌وه، نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی جه‌وله‌ی سیاسیی دا نامێنێته‌وه بەڵکوو هێزێك ده‌بێت بۆ ئازادكردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوچه داگیركراوه‌كان. هه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه‌شه و میدیاكارانی فارس به هه‌ڵه نه‌چوون كه چەقی مدیاییان هاویشتۆته سه‌ر پارتی ئازادی و وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بۆ سه‌قامگیریی دواڕۆژی وڵاتی ئیران ناوی ده‌به‌ن.
ڕۆژی کورد: ئەگەر لە کۆتاییدا قسەیەکتان لەسەر کار و بەرهەمی خۆتان یان بەرەکانی شەڕ هەیە بفەرموون:
قازی: پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم كه من به‌ڕاستی فیلمی باشم له شەڕه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی كورد و داعه‌ش هه‌ڵگرتۆته‌وه، وتووێژی باشم لەگەڵ كه‌سایه‌تی و خەڵکی جۆراوجۆر كردووه بەڵام پرۆژه‌ی من كه‌مێك درێژخایه‌نه و سه‌فه‌رێكی تریشم بۆ باشوور له‌به‌رده‌ست دایه، هه‌روه‌ها من به تاقی ته‌نیام و هیچ سپۆنسۆرێكم له پشت نییه هه‌ر بۆیه‌ش به تاقی ته‌نیا و به‌و ده‌رفه‌ته كه‌مانه و ئه‌م كه‌موكوڕییانه‌ی باسم كردن پێویستم به كاته تاكو به‌رهه‌مێكی جوان ساز بكه‌م. پەلەم لئ مه‌كه‌ن شتی باش به‌ڕێوەیە و به‌رهه‌می چاك پێشكه‌شی دونیای كورد و سینه‌ما ده‌كرێت.
سپاس بۆ ڕۆژی كورد، ئێوەی به‌ڕێز كه گرینگیتان دا به‌و چالاكییه و مه‌منون بۆ لێ پرسینه‌وه‌تان.