تەیرەبازێن ئازادیا کوردستان، بەرپرسیارەتیی تەقینەوەی ئامەدیان وەئەستۆ گرت

0
1001

ڕۆژی کورد: تەیرەبازێن ئازادیێ كوردستانێ TAK کە گرووپێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەرپرسیاریەتیی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئامەدی وەئەستۆ گرت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ANF کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK  ـیە، “ئەو چالاکییەی رۆژی 4-11-2016 لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە ئامەد دژی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر و هێزی پۆلیس ئەنجامدرا، لەلایەن هەڵۆکانی ئازادی کوردستانەوە ئەنجامدراوە”.

لەو هەواڵەدا هەروەها ڕاگەیێندراوە: “ڕەجای ئاڵتای، سەرۆكی لقی پارتی هەرێمە دیموكراتەكان DBP  لە شارۆچكەی شانكووشی سەر بە ئامەد گیانی لەدەستداوە”.

پێشتر ڕێکخراوی تیرۆریستت داعش بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی گرتبۆ ئەستۆ.

لەو تەقینەوەدا کە ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە نزیک بینایەکی پۆلیسی دژەشۆڕش هاتە ئاراوە، لانیکەم ٨ کەس کوژران.

تەقینەوەکە لە ڕێگای مینی بوسێکەوە ئەنجام دراوە و نزیک بە یەک تۆن کەرستەی تەقینەوەی لە ناودا بووە و چەندین بینای نزیک ئەو بینایەک پۆلیسی دژەشۆڕشی تورکیە تێکدا.

تەیرەبازێن ئازادیا کوردستان، پێشتریش بەرپرسیارەتیی چەندین تەقینەوەیان لە تورکیە وەئەستۆ گرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت