یازدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێکرد

0
842

یازدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ئەمڕۆ دووشەممە 2016 -9 -26 بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد و بیانی لە شاری مەریوانی پارێزگای سنە دەستی پێکرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی باس نیوز لە زار ماڵپەڕی میهر، یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی فێستیڤاڵەکە وتی: تا ئێستا 271 بەرهەم بۆ نووسسینگەی فێستیڤاڵەکە نێردراوە.

بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە ڕایانگەیاندووە کە 13 بەرهەم لە بەشی پێشبڕکێدا نمایش دەکرێن.

ئێستا گرووپە دەرەکییەکان لە ئیتالیا و ئەرمەنستان و دوو گرووپ لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە مەریوان و بەشدارن لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردندا.

داوەرانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بریتین لە “عەتائوڵلا کووپار، لە ناسراوترین مامۆستاکانی هونەری زانکۆکانی ئێران، بێهرووز غەریب پوور، هونەرمەند و سیناریستی ناوداری کورد و سەعید ئەسەدی، بەرپرسی فێستیجاڵی نێودەڵەتیی فەجر.”

ئەم فێستیڤاڵە تا ڕۆژی پێنجشەممە 2016 -9 -29 درێژەی دەبێت.

فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، بە گرنگترین ڕووداوی هونەریی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران دێتە ئەژمار و بەهۆی کاریگەری و بەردەوامیی و گەشەکردنییەوە توانیویە ببێتە هۆی ئەوەی پێگەییەکی بەرز و نازناوی پایتەختی شانۆی سەرشەقامی ئێران بۆ مەریوان بەدەست بێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت