کوژراوەکانی شەڕی ئەمڕۆ ١١ پاسدار و ٢ کەسی مەدەنین

0
816

ڕۆژی کورد: بەپێی دوایین هەواڵ و زانیاریی ڕۆژی کورد لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، لە ئێستادا شەڕ کۆتایی پێهاتووە بەڵام تۆپ باران و خۆمپارە بارانی هیزەکانی ڕەژیم بەردەوامە.

لە شەڕی ئەمڕۆی دەڤەری شنۆ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هیزەکانی سپای تیرۆریستیی سپای پاسداران، ١١ پاسدار و جاش کوژراون و ٢ کەسی مەدەنیش کە پیاوێک ومنداڵێکن شەهید بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەشی کرد لە نزیک بە ٦٠% تا ٧٠%ی گووندی قەرەسەقەل ڕووخاوە و وێران بووە و لە هەمان کاتێشدا هیزەکانی ڕەژیم ماڵێکی ئەو گووندەیان داوەتە بەر ئارپیجی و کوڕێکی ئەو ماڵەشیان دەست بەسەر کردووە.

هیزەکانی پێشمەرگە بە دڵنیاییە و پشت بەستن بەو سەرچاوە ئاگادارە ساخ و سلامەتن و تەنیا دوو کەس برینی سووکیان هەیە.

ئەو سەرچاوە راشیگەیاند شەڕەکە تەنیا لە نێوان هیزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای ڕەژیم ىووە و هیچ لایەنێکی تر تێیدا بەشدار نەبووە.

شایانی ئاماژەیە کە بەپێی زانیارییەکان جاشیک بە ناوی ئەسکەندەر مامەل خەڵکی گووندی باڵاگیر و جاشێک بە ناوی عوبەید خەڵکی گووندی کانی سپی کوژراون

سەرچاوەیەکی تریش لە پەیوەندی بە ڕۆژی کوردا گوتی: “هیزەکانی ڕەژیم ٣ ماڵیان لە قەرەسەقەل ئاگر تێبەرداوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت