١٠٠ چالاکی کورد خوازیاری خرانەگەڕی هەوڵێکی خێرا بۆ له‌قاودانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ لە کوردستانن

0
806

زیاتر لە ١٠٠ چاڵاکوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکەن کە هەوڵێکی خێرا بۆ له‌قاودانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ لە کوردستان وه‌گه‌ڕ بخرێت.

ڕۆژی کورد: زیاتر لە ١٠٠ چالاکی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، وێڕای‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان بلە هەمبەر باروودۆخی‌ ناله‌باری‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ی کورد و هەروەها پێشێل كرانی‌ مافه‌كانی مرۆڤ، ئازار و ئه‌زیه‌تی‌ به‌ندكراوان، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بەندکراوانو سەرجەم هەڵسووکەوتە نایاسایی و نائاساییەکانی هێزە ئەمنیەکان و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئێسلامیان لە کوردستان به‌ توندی‌ مه‌حكووم دەکەن و هەروەها داوا له‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، حیزبه‌ سیاسیه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌ ئازادیخوازه‌كان، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ ئیران و كوردستان دەکەن، ناڕه‌زایه‌تی‌ی خۆیان به‌م كرده‌وه‌ نائینسانیه‌ی‌ کۆماری ئێسلامی ئێران ده‌ربڕن .

ئەو چالاکانە هەروەها داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، حیزبه‌ سیاسیه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌ ئازادیخوازه‌كان هه‌وڵێكی‌ خێرا بۆ له‌قاودانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان‌ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.

دەقی بیاننامەکە بەم شێوەی خوارەوەیە

با هەموولایەک هەوڵێکی خێرا بۆ له‌قاودانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ رژیمی‌ جینایه‌تكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن هاوریێان، نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی رۆژهەلاتی کوردستان هەروەک دەزانن، ته‌وژمی گرتن، زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌ کردنی هاوڵاتيانى کورد له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وام بونیکی له‌ میژینه‌، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته‌ قۆناغیک که‌‌ رۆژ نییه که‌سانیک به‌ تاوانی ده‌ربڕینی بیرو باوه‌ڕ، نووسین و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌که‌ونە زیندان و حۆکمی له‌ سیداره‌دانی بۆ نه‌بڕدریته‌وه‌. هەروەک ئاگادارن له‌ درێژه‌ی‌ زۆرتر كردنه‌وه‌ی‌ كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی‌ له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان و گوشاری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ رژیم بۆسه‌ر به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نامرۆڤانە له‌ گه‌ڵ به‌ندكراوان، به‌رده‌وام بوونی‌ گوشار بۆ سه‌ر هه‌ڵسوراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌سبته‌سه‌ركردنی‌ به‌ربڵاوی‌ ئه‌م هه‌ڵسوراوانه‌ به‌ بێ حوكمی‌ قه‌زایی و به‌ بیانووگه‌لی جۆراوجۆر، له‌ رۆژانی‌ رابردوودا ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌ چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تی‌ و ئیتلاعاتیه‌كانی‌ رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌كان. بە پی قسەی زۆربەی بنەمالەکان، هیچ هه‌واڵێك له‌ مه‌ڕ باروودۆخیان له‌ده‌ست دا نیه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی‌ ئه‌منیه‌تی‌ رژیم ئامادەی وڵامدانەوە‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێن و هۆیه‌كانی‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ نییه.‌ ئێمە وەکوو نووسەران، رۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەلاتی کوردستان، وێڕای‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی به‌ نیسبه‌ت باروودۆخی‌ ناله‌باری‌ به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌، و هەروەها پێشێل كرانی‌ مافه‌كانی مرۆڤ ، ئازار و ئه‌زیه‌تی‌ به‌ندكراوان، گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی بەندکراوان، گشت هەڵسووکەوتەکانی هێزە ئەمنیەکان و ئیدارەی ئیتلاعات به‌ توندی‌ مه‌حكووم دەکەین و داوا له‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، حیزبه‌ سیاسیه‌كان، كه‌سایه‌تیه‌ ئازادیخوازه‌كان، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ ئیران و كوردستان دەکەین، ناره‌زایه‌تی‌ خۆیان به‌م كرده‌وه‌ نائینسانیه‌ی‌ رژیم ده‌ربڕن و هه‌وڵێكی‌ خێرا بۆ له‌قاو دانی‌ مه‌به‌سته‌كانی‌ رژیمی‌ جینایه‌تكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.

ناوەکان بریتین لە:

ئەمجەد حوسین پەناهی ، چالاکوانی مافی مرۆڤ- شاهۆ حوسێنی، رۆژنامەنووس- بهزاد خۆشحالی، نوسەر و لێکوڵەوەر- دوکتور گۆلمراد مرادی، لێکۆڵەر- سۆران پاڵانی، مامۆستای زانکۆ – محەمەد چاوشین، ڕۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی- کۆماس شەهبازی،ڕۆژنامەنووس-  مادح نەزەری، چالاکوانی مافی مرۆڤ- نیعمەت مەلا، چالاکوانی مافی مرۆڤ -ئەسکەندەر جەعفەری، چالاکوانی مافی مرۆڤ- رەزا شەریف بۆکانی، چالاکوانی مافی مرۆڤ- شیوا گەنجی، چالاکوانی مافی مرۆڤ- هیوا مۆلانایی، چالاکوانی مافی مرۆڤ- کەژاڵ ئیلخانیزادە، چالاکوانی مافی مرۆڤ- شلێر ده‌روێشی، ڕۆژنامه‌نووس- جه‌ماڵ پووركه‌ریم ، چالاكی سیاسی- سوهراب کەریمی، چالاکی سیاسی- جەماڵ نەجاری، ڕۆژنامەنووس- هەلمەت مەعرووفی،چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس- هاشم عەلی وەیسی، ڕۆژنامەنووس و شاعیرڕەزا ئەمێنی،چالاکی سیاسی- سیروان حوسین پەناهی، چالاکی مەدەنی- ڕەشید زەرواوی، چالاکوانی سیاسی- دوکتور ئاوات عەلیار،چالاکی سیاسی- شاهۆ مەحمودی، چالاکی مەدەنی/ سیاسی- کاوە ئاهەنگەری، چالاکی سیاسی- ئازاد کەریمی، چالاکی مافی مرۆڤ- ئارێز داراپور، چالاکی مافی مرۆڤ- مەسعود فەتحی، نوسەر و شاعیر- ئەردەڵان فەرجی، چالاکی سیاسی- کەژاڵ نەقشبەندی، چالاکی مافی ژنان- فازل وەلیان، چالاکی فەرهەنگی، سیاسی- مێهدی قدۆسی، چالاکی سیاسی- سه‌حه‌ر دیناروه‌ند، چالاکی مافی ژنان- مۆختار ئەحمەدی،چالاکی سیاسی -موحەمەد حەکیمی، چالاکی سیاسی- پەرویز ڕەحیمزادە، چالاكی سیاسی- ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده‌، چالاكی سیاسی- سامان حوسین پەناهی، چالاکی سیاسی- نینا راوەند،چالاکی مافی ژنان- بەهمەن توتنچی، ڕۆژنامەنووس- ئازاد موحەمەد، ڕۆژنامەنووس- سۆران شێرزاد،چالاکی سیاسی- سیاوەش ئاقایی، چالاکی مەدنی- عەلی مۆلانیا چالاکی سیاسی- بەکره مۆلانیا،چالاکی سیاسی- ئێبراهیم جەهانگیری، چالاکی سیاسی٠ موحەمەد ڕەزا ئەسکەندەری، رۆژنامەنووس- تاهیرە خۆەمی، کۆمەڵناس- موحەمەد توفیق ئەسدی، چالاکی سیاسی- تەیبە ئەسغەرزادە ، چالاکی سیاسی- هووشەنگ یوونسی، چالاکی سیاسی- بهنام فەتحی،چالاکی سیاسی- ناسر ڕەسووڵنەژاد، چالاکوانی سیاسی- شەماڵ میرزا- لێکۆڵەری بواری کۆمەڵایەتی- ئیدریس عەبدی، فیلمساز – گوڵاڵە سەعید عەبدۆلا، ڕۆژنامەوان- ئێقبال مورادی، چالاکی مافی مرۆڤ- سامان ڕیشەساحێب، چالاکی سیاسی- جەلال هانیسی، ڕۆژنامەنووس- جەواد حەیدەری، ڕۆژنامەنووس- جەمشید بەهرامی،دەرهێنەری سینەما و شانۆ- جەلێل ئازادیخواز، نوسەر و شاعیر- سەیران بایەزید حوسینی، چالاکی سیاسی- ڕەحمان بێساران، چالاکی سیاسی- بیژەن قارەمانی، چالاکی سیاسی- موحەمەد خاکی، چالاکی سیاسی- ئەحمەد باب، چالاکی سیاسی- فواد مەحموودی، چالاکی سیاسی- کوێستان داوودی، چالاکی سیاسی- مەنسوور سۆفی، چالاکی سیاسی- هەندرێن هۆرامی، ڕۆژنامەوان- دیاکۆ مروەتی، چالاکی سیاسی- عەلا سەلاحیان،هونەرمەند -ئارش زەکریایی، چالاکی سیاسی- ئیبراهیم سلێمانی ، چالاکی سیاسی- عیرفان ڕەهنموون، چلاکی سیاسی- ئارەش لوڕستانی، چالاکی سیاسی- تاهیر قاسمی، چالاکی سیاسی- سۆران نوری، چالاکی سیاسی- فاروق مودەڕسی، رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی-  پەریسا حەسن پوور، چالاکی مافی مرۆڤ- کاوە کەریمی، ڕۆژنامەنووس- ڕەزا موستەفاسوڵتانی، چالاکی سیاسی- فەخرەدین حیسام موکری، ڕۆژنامەنووس- ئاوا هوما، نووسەر و ڕۆژنامەوان- دیلان سەیدی، چالاکی سیاسی- ئەرسلان چەڵەبی، شاعیر و نوسەر- ئارام ئیبراهیم خاس، چالاکی سیاسی- تاهیر مەهابادی، شاعیر- فەرزین کرباسی، رۆژنامەنووس و چالاکی سیاسی- عادل محەممەدی،چالاکی سیاسی- چه‌كۆ ئه‌حمه‌دی، چالاكی سیاسی، وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووس- شیوا ردە، چالاکی سیاسی-  وەهاب فەخری، چالاکی  مەدەنی و سیاسی- عەدنان هونەروەر، وەرگێڕ -لەیلا خوسرەوی، چالاکی سیاسی- سەباح حوسین پەناهی ، چالاکی سیاسی- سەیوان کورد، چالاکی سیاسی- مستەفا قەباخکەندی، چالاکی سیاسی- پیرهەردی عەزیزی، چالاکی سیاسی- کەژاڵ حاجی میرزایی، چالاکی سیاسی- مەحبوبە حوسینی، چالاکی سیاسی- ئارێز موحەمەدی، چالاکی مافی ژنان- ئێبراهیم کۆنەپۆشی، چالاکی سیاسی- هیوا خورەند، چالاکی سیاسی- سامان عەبدی، چالاکی سیاسی- هیوا عەلیزادە، چالاکوانی سیاسی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت