سەد حیسابی بانکیی حیزبووڵا لە لوبنان داخرا

0
793

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکان و لە زاری “ریاز سەلامە”، سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان، ١٠٠ حیسابی بانکیی پەیوەندیدار بە حیزبووڵای لوبنان داخراون.

ریاز سەلامە گوویەتی: “بەپێی یاسای ئەمریکا تایبەت بە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ تۆڕە ماڵییەکانی حیزبووڵا ئەنجام دراوە”.

سەلامە پێداگری کرد: “بانکی ناوەندیی لوبنان بۆ مانەوە لە تۆڕی بانکیی ناونەتەوەیی، ناجارە ئەو یاسایە بەڕێوە ببات. لە هەمان کاتدا هەندێک دەرفەت بۆ دەست پێڕاگەیشتنی شیعەکانی لوبنان بە بەنکەکان لەبەر چاو گیراوە.”

سەرۆکی بانکی ناوەندیی لوبنان هەروەها گوتی: “پێویستە لوبنان لە سیستەمی بانکی ناونەتەوەییدا بمێنێتەوە و بڕوای خۆی لە بازاڕە ماڵییەکان بباتە سەر. ئەگەر خۆش نێو بی، پارەیەکی زۆرترت وەدەست دەکەوێ. ئێمە پارەی نایاساییمان ناوێ و ناتوانین لەبەر هەندێک کەس، بڕوای لوبنان لە ناو بازاڕە ماڵییەکان خەوشدار بکەین.”

ناوبراو هەروەها گوتیشی: “بانکی ناوەندیی لوبنان هەوڵێکی زۆری داوە تا سەرەڕای نائارامییە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، نرخی پارەی لوبنان، جێگیر بهێڵێتەوە”.

سەلامە داخی خۆی لە بن بەست دا مانەوەی لوبنان ڕاگەیاند و گوتی: “ئێمە ناتوانین سەرۆک کۆمارێک هەڵبژیرین، بنکەی دەوڵەت لە لوبنان تەنیا بنکەیەکە کە سەرقاڵی خزمەتە. پارلمانی نوێنەران ساز نابێ و سەرۆک کۆمارمان نیە، هەر بۆیەش ئێمە وەک بانکی ناوەندی دەبێ لەگەڵ لاوازییەکان ڕابێین و نرخی پارەکەمان جێگیر بهێڵینەوە.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت