دە زیندانی بە مەبەستی جێ بەجێ بوونی سزای سێدارە، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان ڕاگوازران

0
603

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥، دە زیندانیی بەندە جیاجیاکانی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە مەبەستی جێ بە جێ کرانی سزای سێدارە لە سەریان، بۆ بەندە تاکەکەسییاکنی ئەو بەندیخانەیە ڕاگوازراون.

شوناسی دوو کەس لەو بەندییە ڕاگوازراوانە، ڕەزا تەیمووری و موحسێن خان محەممەدی لە بەندی ١ی ئەو بەندیخانەیە، ڕاگەیێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەنایدووە: “زۆربەی ئەو زیندانیانە تاوانی مرۆڤکوژیی بەئانقەستیان لەسەرە و ئەگەر لەمشەودا خاوەن خوێنەکان ڕەزایەتی خۆیان دەرنەبڕن، بەیانیی ڕٶژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەدار دەدرێن.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٦ زیندانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لە دار دراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت