بڕیارە سبەی لانیکەم ١٠ کەس لە سێدارە بدرێن

0
1153

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی بەشی مافی مرۆڤی ڕٶژی کورد و پشتڕاست کردنەوەی چەند سەرچاوەیەکی چالاک لە بواری ماڤەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژی چوارشەممە 3ی خەرمانانەوە لانیکەم 10 زیندانی لە بەندی 5ی پەشیمانخانەی زیندانی ناوەندی کەرەجەوە بردراونەتە ژوورە تاکەکەسییەکان و بۆ دوا جار چاوپێکەوتنییان لەگەڵ بنەماڵەکانیشیان کردووە و بڕیارە لە دار بدرێن.

بڕیار وایە سبەی شەممە 6ی خەرمانان، ئەو کەسانە بە تاوانی مادەهۆشبەرەکان، لە ناو خودی زیندانی ناوەندیی کەرەج، لە دار بدرێن.

بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی ڕاگیرانی سزای لە سێدارەدانی ٤ کەس لەو 10 کەسە، دۆخێکی نالەباری دەروونییان بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانە پێکهێناوە، ئەوان دەڵێن 4 کەس لەدار نادرێن و سزایان ڕاگیراوە بەڵام ئاشکرای ناکەن ئەو 4 کەسە کێن و ڕوونیش نیە ڕاست دەکەن یان هەر شانۆیەکی بەردەوامی بەرپرسانی زیندان و ئیتلاعات لەگەڵ بنەماڵەی زیندانییەکانە.

ناوی بەشێک  لەو زیندانییانە کە دوایین چاوپێکەوتنییان لەگەڵ بنەماڵەکەیان ئەنجام داوە و بڕیارە سبەی لە دار بدرێن بریتییە لە “عەلی ئەسەدی، عەلیڕەزا مەدەدپوور، موحسێن ئیسلامی، بەهمەن ڕەزایی و ئارمان بەهرامی”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت