هەرەمێکی نوێ لە میسر دۆزرایەوە کە 3700 ساڵی تەمەنە

0
1037

ڕۆژی کورد: مەحموود عەفیفی، دێرینەناسی ناسراوی میسری، باس لەوە دەکات کە لە لێکۆڵینەوە و کۆڵینەکانی گرووپێکی دۆزینەوەی تایبەت بە ئاسەوارە دێرینەکان، هەرەم ـێکی نوێ لە میسر دۆزراوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٧٠٠ ساڵ لەمەوپێش.

عەفیفی، سەرۆکی بەشی دێرینەناسیی میسر لە ڕاگەیێندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە ئاسەواری هەرەمێک لە باکووری هەرەمی فیرعەون سەنفرۆ کە هی ئەو سەردەمە، لە باشووری قاهیرە دۆزراوەتەوە.

ئەو هەرەمە تایبەتە بە بنەماڵە و تۆرەمەی سێزدەهەمین پادشای میسر و شوێنی لە گۆڕنانی کەسانی دیوەخان و کەسانی پەلبەرزی سەردەمی فیرعەون بووە.

هەواڵدەریی ئاسۆشتێدپرێس لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی ئەو ماڵپەڕە دێرینەناسییە دەڵی “ئاسەوارە دۆزراوەکان هی پێکهاتەی ناوەکیی هەرەمەکەن و کە دەرخەری خەمڵاندن و ڕازاندنەوەی ناوخۆی هەرەمەکەن.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردووی زایینیدا، چەندین ئاسەواری نوێی دێرین لە میسر دۆزراونەتەوە.

لە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاویدا، پارچەیەک لە لەشی ڕامسس ـی دووهەم واتا فیرعەون، لە میسر دۆزراوە کە بۆ ماوەی ٦ دەیە واتا لە ١٢٧٩ تا ١٢١٤ی بەر لە زایین لە میسر دەسەڵاتداری کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت