‌هەواڵنێری رۆژی کورد، نامەیەکی ئاراستەی ئەندام پارلمانی بریتانیا سەبارەت بە ڕەوشی کەبوودوەند کرد و، ناوبراو بە گەرمی پێشوازی لێ کرد

0
629
‌ڕۆژی کورد – بریتانیا
هەوالنێری ڕۆژی کورد لە بریتانیا، سەبارەت بە باروودۆخی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان نامەیەک ئاراستەی خاتوو کاترین ویست ئەندام پارلمانی بریتانیا لە سەر لیستی(Labour party) کرد.
هەر لە کاکڵی ئەو نامەیەدا هەواڵنێری رۆژی کورد سەبارەت بە مانگرتنی کەبوودوەند و باروودۆخی ناوبراو، ڕوونکردنەوەی زیاتری بۆ خاتوو کاتری ویست ئەندام پارلمانی بریتانیا  شی کردەوە.
جێی ئاماژەیە، خاتوو کاترین ویست سەبارەت بەو باروودۆخی باوکی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی نیشان داو بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا هەواڵنێری رۆژی کورد دیدارێک لە گەل ئەو ئەندام پارلمانەی بریتانیا ئەنجام بدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.