یەکەم فستیڤاڵی کەلتووریی “جۆرابێن” لە موکریان بەڕێوە چوو

0
899

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، یەکەمین فستیڤاڵی کەلتووریی “جۆرابێن” یان گۆرەبازی لە رێکەوتی ١٣ هەتا ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی موکریان لە کوردستانی خۆرهەڵات بەڕێوە چوو.

لە ئەنجامی ئەو فستیڤاڵەدا کە لەلایەن، بنکەی عێرفان بەڕێوە چوو، مهاباد، پلەی یەکەم، شنۆ، پلەی دووهەم، پیرانشار، پلەی سێهەم، نەغەدە، پلەی چوارەم ـیان وەدەست هێنا.

لە کۆتایی ئەو تارییانەدا کە لە شاری نەغەدە بەرێوەچون، یانە براوەکان لەلایەن بنکەی عێرفان ـەوە، خەڵاتیان پێشکەش کراوە.

خەڵاتەکان بریتی بوون لە: قەوارەیەک پارچە بۆ کەواوپاتۆڵ، جووتێک کەڵاشی هەورامان بۆ هەر کام لە یاریزانەکان، کراسێک و تەندسیك و کاپێکی تایبەت بەو یارییانە.

لە ساڵانی ڕابردوودا یارییە فۆلکلۆرییەکان و بەتایبەت جۆرابێن لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، وە ڕمێن کەوتووەتەوە. دوو ساڵ پێش بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی جۆرابێن لە سەقز بەڕێوە چوو. لە زۆربەی شار و گوندەکانیش ئەم یارییە لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت