یەکەمینەکانی 27ـەمین فستیڤاڵی شانۆی پارێزگای سنە ڕاگەیێندران

0
686

ڕۆژی کورد: ڕێوڕەسمی کۆتایی فستڤاڵی شانۆی پارێزگای سنەی ڕۆژی شەممە 13ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی کۆتایی پێهات و یەکەمینەکانی ئەو فستیڤاڵەش خەڵات کران.

بەپێی هەواڵی “شاری مەریوان”، لەوحی ڕێزلێنان و خەڵاتی مادیی بەشی داڕشتنی برۆشوور پێشکەش بە دەریا عەزیززادە بۆ داڕشتنی برۆشووی :منداڵی هاوین: لە بانە پێشکەش کرا و خەڵاتی مادی و لەوحی ڕێزلێنانی کۆمەڵی دادوەرانی فستیڤاڵەکە لە بەشی دیزاینی جل و بەرگ بە ئەفشین خدری و مێهران مەکاری، دیزاینکارانی جل و بەرگی شانۆی “داسێک لە سادیسم بۆ ژن” لە سنە پێشکەش کرا.

  لە بەشی ڕازاندنەنەوەی سەحنەش، خەڵاتی مادی و لەوحی ڕێزلێنان، بە کامڕان جەباری، ڕازێنەری سەحنەی شانۆ “پەستوو” لە بیجاڕ، پێشکەش کرا.

لە بەشی نیاری ـیشدا، کەژاڵ ڕاستین، نیاری شانۆی “پردێک لە ڕەگەزی شیشە” لە مەریوان، پلەی یەکەمی نیاری ژن و زارا ئەبهەری و شاسیتە فەرمانی فەرد، نیاری شانۆی “پەستوو” لە بیجاڕ بە شێوەی هاوبەش، پلەی دووهەم و سەموورا سەیدی ئەسڵ، نیاری شانۆ “دان پێدانانێک لەمەڕ ژن” لە سنە، پلەی سێیەمی بەشی باشترین نیاری ژن ـیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

لە بەشی نیاری پیاودا، پیاوە نیارەکانی شانۆی “پەستوو” لە بیجاڕ، پلەی یەکەم و ئەفشین خدری، نیاری شانۆی “هاوتوخم” لە سنە، پلەی دووهەم و زاهید سوبحانی، نیاری شانۆی “گاوداری” لە دیواندەرە، پلەی سێهەم ـیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

 لە بەشی شانۆنامەنووسی ـدا، نیگار نادری، نووسەری، شانۆی “پردێک لە ڕەگەزی شیشە” لە مەریوان، پلەی سێیەم و باقر سرووش، نووسەری شانۆی “پەستوو” پلەی دووهەمیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

 هەروەها لە بەشی دەرهێنەریی ئەو فستڤاڵەشدا، سەید حەسەن مووسەوی و کامران جەباری، دەرهێنەری شانۆی “پەستوو” لە بەیجاڕ و کەریم خاوەری، دەرهێنەری شانۆی “پردێک لە ڕەگەزی شیشە” لە مەریوان و ئەفشین خدری، دەرهێنەری شانۆی “داسێک لە سادیسم بۆ ژن” لە سنە، پلەی یەکەم تا سێیەمیان بۆ خۆیان تەرخان کرد.

کۆمەڵەی دادوەرانی ٢٧ـەمین فستڤاڵی شانۆی پارێزگای سنە، لە بەشی موسیقادا، هیچ هەڵبژێردراوێکی نەبوو.

 هەروەها بەپێی دەنگی دادوەرەکانی ئەو فستڤاڵە، شانۆگەلی “پەستوو لە بیجاڕ” و “پردێک لە ڕەگەزی شیشە لە مریوان” بۆ ناساندن بە ٣٤ـەمین فستیڤاڵی ناونەتەوەیی فەجر، هەڵبژێردران.

دادوەرەکانی 27ـەمین فستڤاڵی شانۆی پارێزگای سنە بریتی بوون لە: حەمیدڕەزا نیعمەتی، فەریدوون حامیدی و خوسرەو موعین ئەفشار.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت