یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کوردی شاری دێگولان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

0
765

لەدرێژەی بانگهێشت و فشار خستنە سەر چالاکانی کورد، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کوردی شاری دێگولان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتیەکان و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٩ی پووشپەڕ سیروان حوسێن پەناهی چالاکی کورد بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەوتەی نزیکانی ئەو چالاکە مەدەنییە، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە هۆی بەشداری لەپشتیوانی کردنی نەسرین ستوودە و حوزووری لەبەردەم کانوونی پارێزەران لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.

سیروان حوسێن پەناهی جۆزەردانی ئەمساڵ لەگەڵ چەند چالاکی دیکەی کورد لە بەردەم کانوونی پارێزەران کۆببوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە نەسرین ستوودە دەربڕیبوو.

ئەو چالاکە کوردە لە کۆبوونەوەکەدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە مافی زەوتکراوی نەسرین ستوودە دەربڕیبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت