یەکێک لە مۆرەکانی ڕژیم لە ماکۆ کوژرا

0
869

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، یەکێک لە مۆرەکانی ڕژیم لە شاری ماکۆ، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەپێی ئەو هەواڵە، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، چەند کەسی نەناسراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی جاشێکی گوندی زاکرلووی سەر بە شاری ماکۆ و مستەفا فیردەوسی، جاشێکی خەڵکی ئەو گوندەیان کوشتووە.

دەگوترێ، کەسانی هێرشبەر نزیک ١٠ گولەیان لەو جاشە داوە و کوشتوویانە.

کەسانی بکوژ دوای کوشتنی ئەو جاشە، شوێنەکەیان جێهێشتووە و تا ئێستا هیچ کەس لەو پیوەندییەدا دەستبەسەر نەکراوە.

هەواڵدەرییەکانی ڕژیم ئەو هەوڵەیان داوەتە باڵ گریلاکانی پژاک، لقی ڕۆژهەڵاتیی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڵام تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێک ئەنجام دانی ئەو هێرشەیان نەگرتۆتە ئەستۆ.

لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەژمارێکی بەرچاو لە جاش و نیشتمانفرۆشەکان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ناوخۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە سزای خیانەتەکانیان گەیشتوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت