یەکێک لە دەست و پەیوەندەکانی سپای پاسداران لە قەرەسەقەل، سزا درا

0
2872

کەسانێکی نەناسراو بۆ جاری دووهەم جاشێکی تاوانباری قەرەسەقەلیان سزا دا

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شنۆ، دۆینێ هەینی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ١٦٥ داری جاشێکی قەرەسەقەل بە تاوانی هاوکاری کردن لەگەڵ سپای تیرۆریستیی پاسداران و ئیتلاعاتی ئەو شارە و بەگرتدانی خەڵکی ئەو گوندە و ڕاپۆرت دان لە پێشمەرگە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بڕدراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە رایگەیاند:” ١٦٥ بنەداری ناسر عەبدی کە بەپێی بەڵگەکان، هاوکاری سپای تیرۆریستیی پاسدارانە و دەستی لە بەگرتدانی لاوانی ئەو گوندە و چەند کەسێک لە شنۆ هەبووە و ڕاپۆرتی بوونی پێشمەرگەی لەو گوندە بە ناوەندەکانی ڕژیم داوە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بڕدراونەتەوە”.

ئەو باغە وەک سامانی جاش ناسر عەبدی ئەژمار دەکرێ و دەگوترێ ماوە ١٢ ساڵە خەریکی پێڕاگیشتن بەو باغەیە.

ماوەیەک بەر پە ئێستاش کەسانێکی نەنساراو تراکتۆری ئەو جاشەیان ئاگر دابوو و خەساریان بە ماڵ و سامانەکەی گەنایدبوو و گوترا ماڵەکەشی لە شنۆ ئاگر دراوە.

بەشێک لە دەستبەسەرکراوانی دوای شەڕی قەرەسەقەل بریتین لە:

جەلال مەسرووری، خەڵکی قەرەسەقەل

 کەماڵ مەسرووری، خەڵکی قەرەسەقەل

سدیق بائیکرام کوڕی حاجی حوسێن، خەڵکی قەرەسەقەل

 یەعقوب بائیکرام کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی قەرەسەقەل

لوقمان عەزیزی خەڵکی گوندی بێمزورتێی

 سەلیم یارو خەڵکی شنۆ

سەید لوقمان ئەمینی، کوڕی جەلال، خەڵکی چواربوتی شنۆ

سەید جەلال مەحموودی، کوڕی محەممەد، خەڵکی کانی سوورکێ

فەتاح پوورئەحمەد، خەڵکی شنۆ

هیدایەت عەبدووڵاپوور کە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە

حاسڵ عەزیزی

محەممەدزاهیر فەرامەرزی

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت