یەکێکی تر لە مۆرەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە شنۆ، سزا درا

0
987

ڕۆژی کورد: شەوی هەینی، ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، جاشێک بە ناوی “محەممەد ناسرزاده ” تەمەن ٤٥ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی تاچیناوێ ـی شاری شنۆ، لەلایەن کەسانێکی نەناسراو، کەوتە بەر دەستڕێژ و سزا دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، محەمەد ناسرزادە، جیا لەوەی کە جاشە و بەکرێگیراوی ڕژیمی ئێران و ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسدارای ڕژیمە، خەریکی مادەی هۆشبەرفرۆشی و بەلاڕێدابردنی لاوانی ئەو شارەیە.

دەگوترێ ئەو جاشە، بە هۆی ئەو هێرشە، بە توندی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری دایە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و هێزێکی نهێنیی ناوخۆ، ئەنجامدانی ئەو هێرشە نیشتمانییەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەشێکی زۆر لە جاش و بەکرێگیراوان و ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران، لەلایەن کەسانی نیشتمانپەروەری ناوخۆی و گرووپە نهێنییەکانەوە، سزا دراون.

کوشتن و سزادانی ئەو کەسانە، لە چوارچێوەی بەرنگاربوونەوەی کوردستان لەگەڵ هێز و کەسە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و بە واتای سزادان و کوشتنی کەسانی تیرۆریستە.

بڕیارە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران وەک باسکی سەرەکیی ئابووری و سەربازیی کۆماری ئیسلامی، بخرێتە ناو لیستەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکاوە.

سپای تیرۆریستیی پاسداران وەک گەورەترین، هێزی تیرۆریستیی جیهان کە خاوەنی هەر سێ چەشنە هیزی زەریایی، ویشکانی و هەواییە، زیاترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیان و ناوچە و کوردستان هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت