ڕۆژی کورد: وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئوروپا لە دانیشتنی نافەرمیی گوتوبێژ لە سەر ئەندامەتیی تورکیە لە یەکیەتیی ئوروپادا بڕیاری بەردەوام بوونی گوتوبێژ لەسەر ئەو باسە بوون و داوایان کردووە گوتوبێژەکان درێژەیان هەبێ.
ئەوان دەڵێن تەنیا لەو ڕێگایەوە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر تورکیە هەبێ.
لەو دانیشتنەدا هەروەها مژارگەلی پاراستنی یەکیەتیی ئوروپا، شەڕی سوریە، ئێراق، یەمەن و لیبی خرانە بەر باس و تاووتوێ کردن.
فێدریکا مموگرینی، نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ئوروپا لەو دانیشتنەدا باسی لە مەترسیداربوونی پێشڕەوییەکانی تورکیە کرد بەڵام گوتیشی چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیە و پارتە دژبەرەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێ.
لەو دانیشتنەدا زۆرینەی ئەندامانی یەکیەتیی ئوروپا خوازیاری درێژەپێدانی دانوستانەکان لەگەڵ تورکیە بوون و تەنیا وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا خوازیاری ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بەو دانوستانانە بووە.