یەمەن: چەندین ئێرانی و چەکداری حیزبوڵاییمان دەستبەسەر کردووە

0
728

کێشەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت و جیا لە هەناردەکردنی کاروانی چەک و تەقەمەنی بۆ حوسییەکانی یەمەن، ئەمجارە چەندین کەسی ئێرانی و حیزبووڵایی کەوتوونەتە دەست ئەرتەشی یەمەن.

ڕۆژی کورد: ئەمین ئەلعەکیمی، فەرمانداری ئەلجەوف، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە پرێس کۆنفرانسێکدا، هەواڵی دەستبەسەرکرانی چەندین کارناسی ئێرانی و چەندین چەکداری حیزبووڵای لوبنانی لەلایەن ئەرتەشی یەمەن ـەوە بلاو کردەوە.

ئەلعەکیمی لەمبارەوە گوتی: “توانیومانە بەشێکی بەرچاو لە کودەتاچی و ئاژاوەچییەکان دەستبەسەر بکەین کە لە ناویاندا چەندین کارناسی ئێرانی و چەندین چەکداری حیزبووڵای لوبنانیش بوونیان هەیە”.

ئەلعەکیمی هەروەها باسی لە نانەوەی مین لە لایەن ئە وکەسانەوە کورد و گوتی: “چەکدارەکان مین ـیا لە شوێنە ئازادکراوەکاندا چاندووە و کە بەشێکی زۆریمان لابردووە، مین ـەکان لە موچە و مەزرا و شوێنگەلی نیشتەجێ بوون چاندرابوون و خەڵکی ئاساییان دەکردە ئامانج”.

ماوەیەک بەر لە ئێستا عەبدڕەبە مەنسوور هادی، سەرۆک کۆماری یەمەن لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ شێخ تەمیم بین حەمد ئالی سانی، ئەمیری قەتەردا، ئێرانی بە هارکاری و پشتگیریی چەکدارانی کودەتاچیی وڵاتەکەی تاوانبار کردبوو.

سەرۆک کۆماری یەمەن گوتبووشی: “تاران بە پشتگیری لە چەکدارانی دژبەری یەمەن، بەدوای هاندانی ناوچەکە و بردنی بەرەو تەندووری شەڕی فیرقەیی و ئایینە و دەیهەوێ بەو شێوەیە دووڕگەی عەڕەبی لەناو ببات.

هەر لە پاییزی ئەمساڵدا،بە گوێرەى ئاژانسی هەوالى عەرەبستان کە لە زمانى جون کەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گواستیەوە باس لە دەست بە سەر دا گرتنى باریکى کەشتى کە چەک و تەقەمەنى ئێران بووە بۆ یەمەن دەنارد دەکات.

بە گوێرەى ئەو ڕاپورتە کە جان کێرى لە میانى وتەکانى بۆ کۆنگرەى ئەمریکا دەیکرد کوتى ” ئێمە کەشتیەکمان راگرتوە کە لە حالى گواستنەوەى چەک و تەقەمەنى بووە بۆ یەمەن ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئێران ئێستاش پشتیوانى لە گروپەکانى یەمەنى دەکات.

هەروەها لە درێژەى ئەو ڕاپۆرتە ئاماژە بە دەست بەسەر گرتنى کەشتیەکى تر کە بارەکەى ئامێرى پێشکەوتووى پەیوەندى کردن بووە بۆ شیعەکانى حوسی یەمەن دەناردرا دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت