یەمەن: ١٣ حوسی لە پێکدادانێکدا کوژران

0
580

لە حاڵێکدا کە بڕیارە ڕۆژی ١٧ی ئاوریل، لە کوەیت، لایەنەکانی دەرگیری شەڕ لە یەمەن، بۆ دان و ستان کۆ ببنەوە و بەو هۆیەشەوە، ئاگربەست لەنێوان لایەنەکان ڕابگەیێندرێ، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل)، هەواڵی کوژرانی ١٣ ئەندامی حوسیەکان لە شەڕ و پێکدادانێک لە پارێزگای تەعز، بڵاو بۆوە.

ئەو پێکدادانانە لە حاڵێکدایە کە بڕیارە لە نیوە شەوی یەکشەممە بەدواوە ئاگربەست ڕابگەیێندرێ. بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبییە ئەو پێکدادانانە لە تەنیشت تیپی سی و پێنجی زرێی لە ناوچەی ئەلزەباب، سەبر و حەیفان ڕووی داوە و ئەو ناوچانە ئێستا کەوتوونە ژێر کۆنترۆڵی بەرخوودانی خەڵکی.

لە هەمان کاتدا سەرچاوە پزشکییەکان لە پارێزگای تەعز باس لە کوژرانی ٢ کەسی سڤیل و بریندار بوونی ١٨ کەسی تر دەکەن کە لەو شەڕ و پێکدادانانەدا کوژراون و بریندار بوون.

شایانی ئاماژەیە کە وڵاتی یەمەن، ئێران بە لاینەگری، پشتیوانی و پڕچەک کردنی حوسییەکان تاوانبار دەکات و تا ئێستاش فەڕانسە و ئەمریکا دەستیان بەسەر ٢ پاپۆڕی پڕ لە چەکی ئێراندا گرتووە کە چەک و چۆڵی بۆ حوسیەکانی یەمەن ڕادەگواست.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.