یانەی واڵیباڵی مهاباد ٣ بە ١ لە مەلەوانی تارانی بردەوە

0
586

یانەی واڵیباڵی مهاباد ئەوڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانبار، ٣ بە ١ بەسەر تیمی مەلەوانی تاراندا سەرکەوت.

شایانی باسەکە لەو یارییەدا کە لە شاری مهاباد بەڕێوە چوو، چوار هەزار هاندەر لە یاریگاکە بوون و پشتگیری یانەی واڵیباڵی مهابادیان دەکرد.

بەو سەرکەوتنە و تۆمار کردنی ئەو ئەنجامە، یانەی واڵیباڵی مهاباد چۆ پلەی دووهەمی واڵیباڵی ئێران لەو خولەدا.

خاڵی سەرنجڕاکێش لەو یارییەدا، نووسراوی سەر پلاکاردی لایەنگران و هاندەرانی یانەی واڵیباڵی مهاباد بوو کە لە سەری نووسرابوو “باشترین مەلەوانیش بی لە مهاباد دەخنکێی” کە مەبەست دۆڕانی یانەی بەرانبەر بوو لە بەرابەر یانەی واڵیباڵی شاری مهاباد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.