یانەی سەرداری بۆکان، بوو بە ڕیکۆرداری لیگی دەستە دووی ئێران

0
1123

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە حەوتووی بیستەمی یارییەکانی لیگی دەستە دووی یانەکانی ئێران، دوو یانەی سەرداری بۆکان و نیروی زەمینی، پێکەوە یاریان کرد کە لە ئەنجامدا یارییەکە بە ئەنجامی بەرانبەر کۆتایی پێهات و بەو شێوەیە، یانەی سەرداری بۆکان لە سێزدەیەمین حەوتووی یارییەکاندا بێ ئەوەی شکستێکی تۆمار کردبێ، ڕیکۆرداری لیگی دەستەی دوو بێ.

لەو یارییەدا کە لایەنگریانی یانەی سەرداری بۆکان، پشتگیرییەکی باشی ئەو یانە کوردییەی شاری بۆکانیان کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەک بە یەک کۆتایی پێهات.

یانەی سەرداری بۆکان لە ماوەی ١٣ حەوتووی یارییەکانیدا تا ئێستا هیچ شکستێکی تۆمار نەکردووە.

بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو، لە هەمبەر یانەی سمنان لە بۆکان، یاری بکات و ئەگەر لەو یارییەدا براوە بێت ئەوا سەرکەوتنی یەکجارەیکیی یانەی سەردار لە لیگی دەستە دوو، مسۆگەر و یەکجارەکییە.

.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت