یاساى بودجەى ساڵى ١٣٩٥ لە مەجلیس ئێران پەسند کرا

0
666

مەجلیسی ئێران لە دانیشتنى ئەمڕۆ دا بودجەى ساڵى ١٣٩٥ هەتاوى پەسند کرد. دواى پەسند کردن لە لایەن مەجلیسەوە دەبێ شۆڕاى نیگەهبان پەسند بکات تا وەکو یاسا کارى پی بکرێ.

بودجەى ئەوساڵ بە گوژمەى ٩٧٨ هەزار ملیارد تومەن خەمڵێنراوە. بە گوێرەى ئەو بودجەىە نرخى نەوت لە سەر ئەساسی ٤٠ دۆڵار دانراوە هەروەها بەرهەمى  ڕۆژانەى نەوت دو ملیۆن و پێنسەد هەزار بۆشکە پێشبینى کراوە.

بە گوێرەى ئەو بودجەیە ٣٣٥ هەزار ملیارد تومەن بودجەى دەوڵەتى و ٦٦٢ هەزار ملیارد بودجەى کۆمپانیاکانى دەولەتى هەژمار کراوە .

شایانى باسە یەکێک لە بەرنامەى گرنگی دەوڵەتى ڕوحانى چارەسەرى گرفتى ئابورى وڵاتە بەلام تا ئێستاش نەتوانراوە نرخى هەلئاوسان و بێکارى و ئاستى فەقیرى چارەسەر بکریت هەر بۆیەش دواى هەڵگرتنى ئابلۆقەکان ئەو چاوەڕوانیە لە دەوڵەت دەکرێت . بە پێچەوانەوە دەوڵەت گرنگى زیاترى بە بودجەى لەشکرى دەدات تا  چارەسەرى گرفتەکانى کۆمەلانى خەلک.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.