یارییەکی تۆپی پێ لە نێوان قەڵادزێ و بۆکان بەڕێوەچوو

0
870

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، یانەی تۆپی پێی “دێرینەکانی بۆکان” و “دێرینەکانی قەڵادزێ”، ڕۆژی هەینی 28ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە شاری قەڵادزێ یارییەکی دۆستانەیان لەگەڵ یەک ئەنجام دا.

لەو یارییەدا یانەی تۆپی پێی “دێرینەکانی بۆکان” بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ توانی یارییەکەی لە “دێرینەکانی قەڵادزێ”، بباتەوە.

ئەو یارییە بە ئەنجامی یەک بە هیچ کۆتایی پێهات.

ئەو یارییە لەسەر بانگهێشی مام ئارام لە قەڵادزێ پێکهاتبوو و تێیدا دوو یانەی تۆپی پێی “دێرینەکانی بۆکان” و “دێرینەکانی قەڵادزێ”، یارییەکی دۆستانەیان لە کەشێکی ئارام و خۆش دا بەڕێوە برد.

15134303_2124386091120491_1702101587_n

15152440_2124386974453736_720111710_o

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت