یاریزانێكی مەریوانی خەڵاتەکەی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد

0
971

ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کێبڕکێی وەرزشی کۆنفگۆ لە ئاستی پارێزگای سنە لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو.

لەو یارییەدا “ئاروین بانوچ” وەرزشوانی خەڵکی مەریوان کە لە کێشی ٥٥ کیلۆگرەم دا بەشداری کردبوو و پلەی یەکەمی ئەم کێبڕکێیەی بە دەست هێنا،  خەڵاتەکەی پێشکەش بە کۆڵبەرانی کورد کرد.

ئەو خەڵاتە پێشکەش بەو کۆڵبەرانە کرا کە لەو ڕۆژانەی دواییدا لە ژێر ڕنوو لە سەردەشت و پیرانشار، گیانیان لەدەست دا.

تا ئێستا چەندین هونەرمەندی کورد، ئەو کارەساتەیان بە بواری هونەریی خۆیان دەربڕیوە و ڕێزیان لێگرتووە.

هەروەها لە شاری مەریوان بۆ رێزگرتن لەو کۆڵبەرانە، شەم هەڵکرا و بەو چەشنە یادیان بەرز ڕاگرتن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت