یادێک لە مامۆستای ٧ هونەری کورد، عەباس کەمەندی

0
1120

ڕۆژی کورد:

عەباس کەمەندی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە لە خۆرئاوای شاری سنە لە گەڕەکی جه‌وراوا لە دایک بووە. لە سەرەتای منداڵییەوە ئۆگریی بە ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی هەبووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا سەرقاڵی شێعر هۆنینەوە و چیرۆکنووسین بووە و بە وتەی خۆی لاسایی هیچ کەس و شێوازێکی نەکردووەتەوە.

کەمەندی جیا لە ھونەری مۆسیقا شارەزایی زۆری لە بواری وێنەکێشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردی دا هەبووە و ماوەی ٣٥ ساڵ لە رادیۆی دەنگی شاری سنە کاری کردووە.

 لە تەمەنی ٢٣٣ ساڵیدا ژیانی ھاوبەش دەست‌پێدەکات و دەبێتە باوکی کوڕێک و دوو کیژ.

کەمەندی کە بە مامۆستای حەوت هونەر ناسراوە، ساڵی ١٣٤٩ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە کێبڕکێی چیرۆکنووسیدا لە رادیۆ سنە پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە. و ساڵی ١٣٥٠ بەرپرسایەتیی ئاوازدانەریی خانەی فەرهەنگ و هونەریی پێ سپێردراوە.

دڵە گەورەکەی مامۆستا کەمەندی، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە نەخۆشخانەی شاری ”تەوحید”ی شاری سنه لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کەمەندی هونەرمەندێکی فرەبەرهەمە، کە بەداخەوە ژمارەیەکی کەمی بڵاو کراوەتەوە: ئاڵبۆمی:

هونەرمەند عەباس کەمەندی لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا، زیاتر لە ١٥٠ گۆرانیی خوێندووە و زیاتر لە ٦٠ گۆرانیشی دروست کردووە.

  • گەلاوێژ
  • ھەورامان
  • پرشەنگ
  • کیژی کورد(٢٠١٢)
  • نووسینی ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆری كوردستان كه‌ 6 هه‌زار لاپه‌ره‌یه‌و له‌كتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌تاران پارێزراوه‌
  • نووسینی 4 رۆمان
  • نووسینی 30 فیلمی درێژو كورت
  • نووسینی 2 كتێبی شیعری به‌فارسی و به‌كوردی
  • كێشانی نزیكه‌ی 100 تابلۆ
  • خاوه‌نی 60 گۆرانیه‌
  • سازدانی چه‌ندین فیلم به‌شێوه‌ی زینجیره‌ به‌رنامه‌

مامۆستای نەمر، عەباس کەمەندی، هەروەها دەستێکی باڵای لە فیلمنانەنووسیدا هەبوو کە : ئەسب، سەوەتەیەک ئاڵف، فڕین لە قەفەسدا، میراتی مامە رەحیم، ئەندامی نویی ئۆپێک، شەڕی رۆمادییە، کۆڵانی سوور، کاروانسەرا، پارێزەری یەکەم، قەڵەم و شەیتان و پاڵەوان پەمە، ناوی ئەو فیلمنامانەیە کە لەلایەن هونەرمەن عەباس کەمەندییەوە نووسراون.

ناوەندی ڕۆژی کورد، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا عەباس کەمەندی، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرجەم بنەماڵە و کەس و کاری و هەروەها کوردستان بە گشتی و هونەرمەنددان و هونەردۆستان، بەتایبەتی دەکات. یادی بەرز و ڕەوانی شاد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت