یادی وەرگێڕی ناسراوی کورد، د. ئیراهیم یوونسی لە بانە بەرز ڕاگیرا

0
729

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی د. ئیبراهیم یوونسی لە شاری بانە، بەرز ڕاگیرا.

ئەو رێوڕەسمە لەلایەن بنکەی ئەدەبی فەرهەنگیی “بەڕۆژە” ی بانە و بە ئامادە بوونی شاعیران و نووسەران و چالاکانی بوواری مەدەنی و هاوشیاریانی بانە ئەم یادە بەرز ڕاگیرا و کۆڕێک لە سەر گڵکۆی خوالێخۆشبوو بەڕێوە چوو.

لەو رێوڕەسمەدا سەرەتا فریا یونسی لە بنکەی بەڕۆژەی بانە وێڕای بەخێر هێنانی ئامادە بوان یادی یوونسی بە خوێندنەوەی شێعرێکی شاملوو بەرز نرخاند .

دواتر ئازادی یوونسی کوڕی برایم خان لە سەر یوونسی دوا و وتی: دەبێ چالاکیە مەدەنیەکان جێی توندوتیژیەکان وەگرێ و باوکم قوربانی توند و تیژی بوو .

هەروەها محەممەد سدیق کەریم پوور لە بنکەی بەڕۆژە باسی بنەمای فکری کوردی لە بەرهەمەکانی یوونسی کرد و داخواز بوو ئەو فکرە کوردیە لە ڕێی وەرگێرانی بەرهەمەکانی وەگوێزرێ بۆ خوێنەری کورد و پاشان دوو پارچە شیعری خوێندەوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا، سامان مێهران وەک نوێنەری شۆڕای شار بانە باسی خەڵاتی یوونسی بۆ کتێبی کورد ی کرد کە ئەم ساڵ لە بانە بەڕێوە چووبوو بە یەکێک لە چالاکە بەرچاوەکانی شووڕای هەژمارد.

دواتر نەسڕوڵڵا سەرحەدی وەک نوێنەری بنکەی ئاشتی داواکاری ساز کردنی پەیکەرێک لە یوونسی و دانانی لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی بانە بوو و هەروەها خوازیاری پێڕاگەیشتن زیاتر بە شوێنی گڵکۆی نووسەران و هونەرمەندانی سڵێمان بەگ بوو.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە بووان سەردانی گڵکۆی سێ برای هونەرمەند تەها و هاوڕێ و ئومیدکەریمی یان کرد و یادی ئەوانیشیان بەرز ڕاگرت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت