ھەوارنشینان و ئاژەڵدارانی ئورمیە و سەڵماسیش ھۆشداریان پێدرا

0
560

رۆژی کورد: بە پێی زانیاریەکان لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، سوپای پاسدارانی رژیم ھەوارنشینان و خەڵکی نیشتەجێی ناوچە سنووریەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە نابێ بە ھیچ شێوەیەک ھاتووچۆی ناوچەکانی دەورووبەری “گادەر” و “بەرەسپی” بکەن.

ماڵپەڕی ماف نیووز لە ھەواڵێکدا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە ئەو داواکاریەی رژیم، لە لایەن حفازەتی ئتلاعاتی سوپایەوە بە سەرۆک ھۆزەکان دراوە و خەڵکی ئاگادار کراونەوە کە له ئەگەری ھاتووچۆ بۆ ناوچە سنووریەکان، بەرپرسیارەتیی ھەر رووداوێک دەکەوێتە ستۆی خۆیان.

 چۆمی گادەر و بەرەسپی، دەکەونە نێوان ناوچە سنووریەکانی ئورمیە و شنۆدا.

ھەروەھا لە ناوچەی سەڵماسیش، دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوور و ئاژەڵداران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاگادار کراون کە نابێ ھاتووچۆی ناوچەکانی سنووریی سۆما و برادۆستی ئورمیە بکەن.

ئەم ھەڕەشانەی سوپا بۆ سەر خەڵکی کوردستان، دوای دەستپێکردنی شەر نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ئەو رێکخراوەی رژیمی ئێراندا دێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت