گەڵاڵەی گەمارۆ ١٠ ساڵەکان بۆ سەر ئێران، بێ واژۆی ئۆباما بوو بە یاسا و نوێ کرانەوە

0
771

ڕۆژی کورد: ڕۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، سەرجەم نوێنەرانی سەنا ـی ئەمریکا بە تێکڕایی دەنگ ئەو بڕیارەان پەسەند کرد و گەڵاڵەکە بە مەبەستی واژۆکران بۆ کۆشکی سپی ڕەوانە کراوە. دەگوترێ ئوباماش واژۆی دەکات.

ئەو گەڵاڵەیە کە لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش بە تێکڕای 419 دەنگ پەسەند کرابوو، بێ هیچ دەنگی دژبەر واژۆ کراوە و ٩٩ دەنگی ئەرێ ـی لە پشتەوە بووە.

بەپێی یاسای، ئەو گەڵاڵەیە لە دوای خوێندنەوەی ئۆباما و لە ئەگەری واژۆکردنی ئەودا، دەبێتە یاسا، بەڵام ئەگەر بێت و لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، سەرۆک کۆمار واژۆی نەکا، خۆی بە شێوەیەکی خۆکار دەبێ بە یاسا.

باراک ئۆباما لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، خۆی بە واژۆکردنی ئەو گەڵاڵەیە بوارد و هەر بۆیەش ئەو گەڵاڵە بە شێوەیەکی خۆکار بوو بە یاسا و بۆ ١٠ ساڵی تر، گەمارۆکانی سەر ئێران نوێ بوونەوە.

دژکردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر نوێکرانەوەی گەمارۆکان:

محەممەد تەخت ڕەوانچ، جێگری ئوروپا و ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ “ئەلعالەم”، هەڕەشەی کردبوو کە لە ئەگەری پەسەند کرانی بڕگەی پەسەندکراوی پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە گەڵاڵەی “داماتۆ” لەلایەن ترامپ ـەوە، ئەوانیش دەست لەسەر دەست دانانێن.

ڕەوانچی ـیش ڕێک وەک خامنەیی چەسپاندن و انانی هەر جۆرە گەمارۆیەک لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریکای بە دژ و پێچەوانەی ڕێکەوتنی “بەرجام” لە قەڵەم دا و گوتی ئەگەر بێت و دەوڵەتی ترامپ ئەم بڕگە پەسەندکراوە واژۆ بکات ئەوا “زەربەیەکی کاریگەری لە بەرجام داوە”.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەسیجەکان دەدوا، گوتی لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی “بەرجام”، دژکردەوەمان دەبێت.

خامنەیی لە میانەی لێدوانەکەیدا ئەمریکای بە بەڵێن شکێن ناوبرد و گوتی: “دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە پرسی ڕێکەوتننامەی ناوکی دا تا ئێستا چەندین پێشێلکاریی جیاجیای ئەنجام داوە کە نوێترینیان، نوێ کردنەوەی گەمارۆی ١٠ ساڵەیە.

حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی، لە دوایین دژکردەوەی خۆی بە دژی نوێ کرانەوەی گەمارۆ ١٠٠ ساڵەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، لە دوو نامەی جیاجیادا بۆ محەممەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوە و عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، وێڕای تاوانبارکردنی ئەمریکا بە “پشت گوێ خستن، وەدواخستن و پێشێل کردنی بەرجام”، فەرمانی دا تا گەمیەکانی ئێران بە “بەرەوپێشبەری ناکی” تەیار بکرێن.

ڕوحانی، ساڵحی ڕاسپاردووە تا ئەم دوو ئەرکە لە ماوەی ٣ مانگدا بەڕێوە ببات:

١- گەڵاڵەداڕشتن بۆ داڕشتن و سازکردنی بەرەوپێش بەری ناوکی بە مەبەستی بەکارهێنان لە چوارچێوەی هاتووچۆی زەریانن بە هاوکاریی ناوەندگەلی زانستی و توێژینەوە.

٢- لێکۆڵینەوە و داڕشتنی “بەرهەم هێنانی سووتەمەنی” بۆ بەرەوپێش بەرە ناوکییەکان بە هاوکاریی ناوەندگەلی زانستی و توێژینەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت