گەنجێکی کوردستانی خۆرهەڵات لە کێبەرکێی وەرزشی ڕەزمی k1 لە ئاستی ئوروپا پلەی یەکەمی وەدەست هێنا

0
2068

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، لە کێبەرکێی نێوان قارەمانەتیی ئوروپا لە بواری وەرزشی وەرزشی ڕەزمی k1، ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کوردستانی خۆرهەڵات و خەڵکی شاری بۆمان و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان توانی بە شکست دانی بێ وێنەی بەرانبەرە چینیەکەی لە کێشی 76 کیلۆدا پلەییەکەم وەدەست بهێنێت.

ئەو کێبەرکێیانە ڕێکەوتی 3ی دیسامبر لە باژێڕی فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو و تێیدا ئاکام تەرەغە وەک نوێنەر و بژاردەی وڵاتی ئاڵمان  لە کێشی ٧٦ کیلۆدا لە هەمبەر بەرانبەرەکەی لە وڵاتی چێن توانی  لە ٣ خولەک دا و لە هەر ٣ ڕاندا و بە ئەنجامی ٣ بە 0 بەسەر بەرانبەرەکەیدا زاڵ بێ و پلەی یەکەمی ئەو کێشە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئاکام تەرەغە توانی کاپی ئەو کێشە لەو کێبەرکێیانەدا کە ڕاستەوخۆ لە چەند تی ڤی ـیەکی وەرزشیی بەناوبانگی جیهاندا بڵاو دەبوونەوە، بباتەوە.

ئاکام تەرەغە لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژی کورد، خۆشحاڵیی خۆی بەو بۆنەوە و بە بۆنەی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی لە بواری وەرزشدا ڕاگەیاند و گوتیشی من سەرکەوتنەکانی خۆم بە هی نەتەوەی کورد دەزانم و پێشکەش بە نەتەوەکەمی دەکەم”.

ئاكام تەرغه، کوڕی شەهید ڕەحمان تەرەغە،  لەدایک بوی ١٩٩٤ی زایینی، خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە ولە ئێستادا ماوەی هەشت مانگە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

ئاکام لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە شاری بۆکان دەستی بە وەرزشی ڕەزمی وۆشۆ کردووە و ئیستا لە ئاڵمان وەرزشی ڕەزمی k1 درێژە پێدەدا و لە چەند یاری ئەو وڵاتە بەشداری کردووە.

پێشتر وێنەی ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، لەسەر بەرگی سەرەتایی گۆڤاری (تاپ تێن) بڵاو بۆوە.

ئەو گۆڤارە کە گۆڤارێکی وەرزشیە و لە وڵاتی ئاڵمان چاپ دەبێ و لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، وێنەی وەرزشوانانی هەڵبژاردە بڵاو دەکاتەوە.

photo_2016-12-04_23-44-08

photo_2016-12-04_23-44-21

photo_2016-12-04_23-44-27

photo_2016-12-04_23-44-32

photo_2016-12-04_23-44-38

photo_2016-12-04_23-44-43

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت