گەنجینەی ئەمریکا فەرمانی فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێرانی دەکرد

0
590

ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێرانی دەرکرد  کە باراک ئۆباما ٢٦ی بەفرانباری ساڵی پار ئەو مۆڵەتەی دەرکردبوو.

هەواڵی دەرچوونی ئەو مۆڵەتە لە ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا بڵاو بۆتەوە باس لەوە کراوە کە دوای سێ دەیە ئەمریکا ئیزنی فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری بە ئێران دەرکردووە.

لە ناوەرۆکی ئەو “مۆڵەتە گشتی یە”دا هاتووە: شارۆمەندانی ئەمریکایی دەتوانن و ڕێگەیان پێدراوە کە لە سەرجەم بوارەکانی پەیوەندیدار بە موزاکەرەکان و هەروەها ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لە چوارچێوەی “دەرچوونی مۆڵەتی چالاکیگەلی پەیوەندیدار بە هەناردەکردن و دووبارەهەناردەکردنەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە بازرگانییەکان و کەل و پەلی خزمەتگوزاری بە ئێران”دا بەشداری بکەن بەڵام بەو مەرجە کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕێککەوتننامانە، مۆڵەت لە لایەن نووسینگەی کۆنترۆڵی داهاتە دەرەکییەکانەوە دەرچووبێ (ڕێککوتننامەی مەرجدار).

شایانی ئاماژەیە کە ئۆباما لە بەرەبەری بەکردەیی بوون و بەرێوەچوونی (بەرجام) دا ئەو فەرمانەی دەکرد و دەرکردنی فەرمانەکەش بوو بە هۆکاری کۆتایی پێهاتنی تەنگژەی نێوان ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمەڕ نەرنامە ناوکێکانی ئێران.

پێویستە بگوترێ کە زۆربەی فڕۆکەکانی ئێران هی ساڵەکانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ن و کۆن بوون و ئەوەش وایکردووە کە خەساری زۆری لێبکەوێتەوە، هەر بۆیەش ئێران ناچارە فرۆکە نەفەرهەڵگرەکانی خۆی نوێ بکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.