گەمیەکی ئێرانیی هەڵگری هێرۆئین لەلایەن میسرەوە دەستی بەسەردا گیرا+ ڤیدیۆ

0
1026

ڕۆژی کورد: وەزارەتی بەرگریی میسر، وێڕای بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییە، هەواڵی دەستبەسەرداگیرانی گەمیەکی ئێرانیی هەڵگری “هێرۆئین”ـی لەلایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاند.

ئەو گەمیە ئێرانییە لەلایەن هێزی زەریایی ئەرتەشی میسر لە ئاوەکانی زەریای سوور ـدا دەستی بەسەر داگیراوە.

وەزارەتی بەرگریی میسر رایگەیاندووە ئەو گەمیە بەرەو میسر ڕۆیشتووە و ٣١٩ کیسەی هێرۆئین تێدا بووە کە ١٧١ کیلۆگرەم ـە.

جیا لەو رێژەیە لە مادەی هۆشبەری هێرۆئین، ٨ تەلەفوون بە مارکی جیاجیا و تەلەفوونێکی سوڕەییاش لە ناو گەمیەکەدا بوون کە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی میسر، ئەو گەمیە دەستی بەسەردا گیراوە و سەرجەم ٧ کەسی ناو گەمیەکە و کەلوپەلەکانیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت.

٤ کەس لەو ٧ کەسە هەڵگری ناسنامەی ئێرانین و ٢ کەسیان ناسنامەی هیندی و ١ کەسیشیان ناسنامەی پاکستانی هەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت