گەشتربوونەوەی ئاگری دووبەرەکی نێو ماڵی کۆماری ئیسلامی دوای ئاگردانی سفارەتی عەرەبستان

0
568

شێخ نەمر لە دار درا بەڵام ئەوەی کە وا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەگەشێتەوە و باڵا دەکا، ڕووداوەکانی ناوچە و پەیوەندی نێوان وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوین و بەتایبەتی پەیوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئێران لە لایەک و گەشانەوەی ژیلەمۆی دووبەرەکی لە ناو خودی ڕژێمە.

تا ئیستا و لەمەڕ ئاگرتێبەردانی سفارەت و کونسولگەری سعوودیە لە ئێران، دوو جۆرە هەڵوێست لەلایەن بەرپرسانەوە هاتۆتە ئاراوە، تاقمێک مەحکوومی دەکەن کە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە لەو ناوەدان و تاقمێکی تریش دەیخەنە ئەستۆی سیخوڕ و کەسانی بەناو نفوزی کە عەلی ئەکبەر خامنەیی لەو بەرە دایە و تاقمێکی تریش دەیهاوێژنە ئەستۆی هەندێ لە دژبەرانی ناوخۆیی و رەخنەگرانی نیزام کە مەنسوور حەقیقەت پوور، سەرۆک دووهەم (نایب رئیس)ی کومیسیۆنی تەناهی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پارلمانی ئێران لەو بەرە دایە و هێڕش بردن و ئاگردانی سفارەتی سعوودیە دەخات ئەستۆی لایەنگرانی ئایەتووڵڵا سادق شیرازی یەکێک لە مەلا پایەبەرز و ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامی، ماڵپەڕی (کلمە) ئەو قسانەی حەقیقەت پوور بە بێ ناوەڕۆک، ناو دەبات.

بەپێی لێدوانی دوێنێ شەممە ١٩ی بەفرانباری مەنسوور حەقیقەت پوور، ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٠ی بەفرانبار کۆمیسیۆنی تەناهی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، دانیشتنێکی تایبەت لەمەڕ هێڕش بۆ سەر سفارەتی سعوودیە پێک دێنن کە تێیدا ئەندامە پلە بەرزەکانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتی وڵات و هێزە ئینتزامێکان،  تێیدا بەشدار دەبن

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری (خانە ملت)، مەنسوور حەقیقەت پوور گوتی: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پێمان گەیشتوون، لایەنگرانی سادق شیرازی بە شیوەیەکی ڕێکخراو و گەڵاڵە بۆ داڕێژراو، هێڕشیان کردۆتە سەر سفارەتی عەرەبستان لە تاران و کۆنسولگەری ئەو وڵاتە لە مەشهەد.

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش هەندێک ماڵپەڕ و هەواڵدەری وەک (راه دانا)، لایەنگرانی ئایەتووڵڵا سادق شیرازیان بە هێڕش بردنە سەر و ئاگردانی سەفارەت و کونسولگەری عەڕەبستان لە ئێران، تاوانبار کردبوو

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت