گیان لە دەستدانى هاوڵاتیەکى شارى شنۆ بەهۆى بۆمبە دەستکردەکانى بۆنەکان

0
593

ڕێکەوتى ٨ مارس بە هۆى تەقینەوەى بۆمبى دەستکرد کە بۆ تەقاندنەوەو شادى کردن لە چوارشەمە سورى و نەورۆز دا دروست دەکرێن هاوڵاتیەکى شارى شنۆى گیانى لە دەست دا.

حوسین قوربانى تەمەن ١٦ ساڵى لە ناوچەى مام تەمرى شارى شنۆ لە کاتى دروست کردن و گواستنەوەى ئەو بۆمبە دەستکردانە دواى تەقینەوە بە سەختى بریندار دەبێت و دەگواسترێتەوە نەخۆشخانەى ورمێ بە لام لەوێ بە هۆى سەختى برینەکانى گیان لە دەست دا.

هەروەها لە ڕۆژانى رابردو مێردمنداڵێکى ترى ١٣ سالان لە شارى سەحنەى سەر بە کرماشان بە هۆى ئەو تەقینانەوە گیانى لە دەست دا. هەروەها ئەو تەقینانەوە چەندین بریندارى لێکەوتۆتەوە.

شایانى باسە هەموو ساڵێک بەر لە بۆنەکانى نەورۆز و چوارشەمە سورى تەقینەوەى ئەو بۆمبە دەستکردانە چەندین بریندارو لە دەست دانى گیانى هاوڵاتیانى لێدەکەوتەوە کە بە یەکیک لە غەمەکانى بنەماڵەکان لە هەر سەرى ساڵ هەژمار دەکریت. خەمساردى پەروەردەى و سەرکوتى شادییەکانى خەڵک لە لایەن هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى  کاریگەرى نەرێنى خستۆتە سەر ئەم جۆرە بۆنانە کە لاوان زۆر جار پەنا بۆ ڕێکارى نا تەندروست بۆ دەربڕینى شادییەکانیان دەبەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.