گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی مه‌ریوانی له‌ تاران‌ و كرێكارێكی دیکە به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ‌

0
735

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی پەیام به‌هۆی ڕه‌چاونه‌كرانی ڕێوشوێنی ئیمه‌نیی و كه‌ره‌سته‌ی پێویست له‌ شوێنی كار، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان تووشی ڕووداو هات و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “عەدنان مەعروفی” ٣٥ ساڵ تەمەن، لە کاتی کار کردن لە شاری تاران بە ڕووداوی کار گیانی لە دەستداوە. شایانی باسه‌ ناوبراو شۆفیری جەڕسەقیل بووە و لە کاتی کار کردن لە کاناڵێک بە هۆی بەربوونەوە گیانی لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕێگه‌ی نێوان “ورمێ ـــ بۆكان”، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “شێخ عه‌لی جان” به‌ناوی “ڕه‌سووڵ سێزیده‌” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جادده‌ی “وڕمێ ـــ بۆكان” له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نه‌غه‌ده‌ گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ئێران، ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌بنه‌ قوربانیی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت