گوشاری زۆرتر لە جاران بۆ سەر پارەێزەرانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران

0
707

رۆژی كورد :
ڕێکخراوی کەمپەینی مافی مرۆڤ ئێران باس لەوە ئەکات کە دەسبەسەرکرانی پارێزەرانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێران تەشەنەی کردووە و ئارمانجی کۆتایی سەرکوتی دژبەرانی سیاسیە. ئەم ڕێکخراوە خوازیاری بەدواداچوونی سەرپێچیەکانی سیستەمی دادوەری ئێران بوو لە لایەن ئەنجۆمەنی پاڕلەمانی ئەو وڵاتە و بەرگری زیاتری ئەنجۆمەنی پارێزەران لە ئەندامەکانیان.

کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکی خۆی دا کە ڕێکەوتی ٥ ی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە نووسیوەتی لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک دا سێ پارێزەری مافی مرۆڤ لە ئێران حوکمی دەسبەسەر کران و بەندکرانی درێژخایەنیان پێ دراوە. ناوەکانی ئەم سێ پارێزەرە بریتیە لە : ئەمیر سالار داوودی، نەسرین ستوودە و مۆحەممەدی نەجەفی. ئەم ڕێکخراوە هەروەها نووسیویەتی ئەم سێ کەسە تەنیا سێ کەسن لەو ٨ پارێزەرەی لە هاوینی ساڵی ١٣٩٧ هەتاوی بە دواوە تا ئێستا بە هۆی بەرگری کردنی ئاشتیخوازانە لە بەندکراوە سیاسیەکان یا ئاخافتن لە سەر دۆسیەکان و بابەتە هەستیارە سیاسیەکان لە ئێران دەسبەسەر کراون.
دوایین دۆسیەی تاوانبارکردن دۆسیەی پارێزەرێکی ئێرانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤە بە ناوی ئەمیر سالار داوودی. ڕێکخراوی کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران بە پێی وتەی تەناز کۆلاهچیان هاوسەری ئەمیر سالار داوودی کە ئەویش خۆی پارێزەرە نووسیوەتی داوودی بە هۆی چالاکیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن بەشی ژمارە ١٥ ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە بەرپرسایەتی دادڕەس سەڵەواتی تاوانبار کراوە. ئەمیر سالار داوودی تاوانبار کراوە بە هاوکاری وڵاتە دژبەرەکان لە ڕێگای وتووێژ، پڕوپاگەندە دژی ڕژیم، سووکایەتی بە بەرپرسانی پایە بەرزی ڕژیم و پێکهێنانی گرووپ بۆ رووخاندنی ڕژیم. دەزگای دادپەروەری ڕژیم سزای ٣٠ ساڵ بەندکران و ١١١ قامچی بۆ ناوبراو دیاری کردووە.
ڕێکخراوی لێبووردەیی نێونەتەوەیی دوای بڵاوبووەنەوی هەواڵی تاوانبارکردنی ئەمیر سالار داوودی بڕیاری دەرکراوی دەزگاکانی دادی بەرانبەر ناوبراو بێ دادپەروەریەکی دڵتەزێن و هەژێنەر ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد ئەم پارێزەرە ئێرانیە دەرکەوتەی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئەدات. هادی قائێمی بەرپرسی ڕێکخراوی کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران بڕیاری دەرکراو بۆ ئەم پارێزەرەی نموونەیەکی دیکەی بەرچاوی هێزی دادپەروەری و هێزە ئەمنییەتیەکان بۆ سەر پیشەی پارێزەری و مافی پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانە ناو بردووە.
کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران بە پێی وتەی هاوسەری ئەمیر سالار داوودی ئەم پارێزەرە بڕیاری داوە دژ بە دەرکردنی حۆکمی دەرکراو نارەزایەتی دەرنەبڕێت و تا ئێستاش هۆی دەرکردنی ئەم بڕیارەی ڕانەگەیاندووە. هەروەها نەسرین ستوودە کە بە هۆی ٩ تاوان کە دراوەتە پاڵی بە سزای ٣٨ ساڵ بەندکران و ١٤٨ قامچی تاوانبار کراوە ڕایگەیاندووە کە لە بەرژەوەندی خۆی و ناڕەزایەتی دەربڕین بە سیستەمی دادپەروەری ئێران داخوازی پێداچوونەوە لە بڕیاری دادگا ناکات.
هادی قائێمی بەرپرسی ڕێکخراوی کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە پارێزەران لە وڵاتی ئێران بە تاوانەکانی دەستکرد سزای بەندکرانیان بە سەردا دەسەپێنن و لێپرسینەوەی دۆسیەکانیان لە ڕێگای دام و دەزگا ئەمنبیەتیەکان و دادپەروەری ئێران بەڕێوە دەچێت. کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران داوای لە ئەنجۆمەنی نوێنەرانی ئێران کرد بەدواداچوون بکەن لە مەڕ سەرپێچی کردنی دەزگا دادپەروەریەکانی ئێران لە یاسا. ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤیە هاوکات خوازیاری داکۆکی ئەنجۆمەنی پارێزەرانی وڵاتی کرد لە ئەندامانی خۆیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.