گرووپی هونەری “مەنداک” بە سەرپەرەشتی هونەرمەندی کورد، کەماڵ عەزیزی، شانۆیەکی پێشکەش کرد

0
648

ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ڕەشەممە، هونەرمەندی شانۆکاری کورد کەماڵ عەزیزی بەڕێوەبەری گرووپی “مەنداک” لە هۆڵی ئامفی تیاتری شاری ئۆس له وڵاتی هوڵەند له ڕێ و ڕەسمێک کە  بەبۆنەی ۸ی ماڕس(ڕۆژی جیهانی ژن) بەڕێوە چوو، شانۆی “ئازادی ژن”ی پێشکەش کرد.

لەو رێ و ڕەسمەدا کە بە موسیقای کوردی و گۆرانی “ئورمیه” بەرهەمی گرووپی “نیشتمان” دەستی پێکرد، ئەندام پارلممان و کۆشکی سەڵتەنەتی هوڵەند، بەشدار بوون.

شانۆی “ئازادی ژن” لە “شێعری کونجی تاریکی زیندان نەتەوەی بندەستی مشکەکان”ی شاعیری کوردستانی خۆرهەڵات، “ئەرسەڵان چەڵەبی” وەرگیراوە.

شایەنی ئاماژەیە کە گرووپی هونەری مەنداک بە بەڕێوەبەرایەتی کەماڵ عەزیزی له یازدە ئەندام پێکهاتووە کە شەش کەسیان کورد و کەسێکیان  ئەفغانی و چوار کەسی هوڵەندن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.