گرووپی موسیقیی ژیوار، داهاتی کۆنسێرتی خۆی بەخشی بە خاتوو ئەرفەع ئەترایی

0
689

ڕۆژی کورد: بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، تا ئێستا سەرجەم بلیتەکانی کۆنسێرتی گرووپی موسیقیی “ژیوار” کە لە سی و دووهەمین فستیڤاڵی فەجر بەڕێوە دەچێ فرۆشراون و سەرپەرشتی گرووپەکەش دەڵێ سەرجەم داهاتی ئەو کۆنسێرتە پێشکەش بە خاتوونی ژەنیار، ئەرفەع ئەترابی دەکرێ کە ئێستا نەخۆشە.

ژیوار شێخولئیسلامی، سەرپەرشتی گرووپی “ژیوار” لەمبارەوە بە ڕاگەیێنەکانی گوتووە: “خاتوو ئەرفەع عەترایی لە سەرەتاوە لە کۆنسێرتەکانی ئێمەدا بەشدار بووە و هەمیشەش پشتیوانی گرووپەکە بووە، ئێستاش کە بەڕێزیان ماوەیەکە تووشی نەخۆشی بووە و بەو هۆیەوە نەیتوانیوە لە کۆنسێرتەکەدا بەشدار بێت، کۆنسێرتەکەمان پێشکەش بە بەڕێزیان دەکەین تا شوێنی بۆشی، کەمتر هەست پێبکرێت”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت