گرووپی موزیکی پاییز، بەشداری لە پەنجاویەکەمین فستڤاڵی نێونەتەوەیی کرۆواسی ـدا کرد

0
766

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە کرۆواسی، ڕۆژی شەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، “گروپی میوزیکی پاییز” لە پەنجاویەکەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کلتووریی زەگریپ لە وڵاتی کرۆواسی، بەشدار بووە.

فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی “زەگریب”، هەموو ساڵێک لە شاری زەگریپی پێتەختی وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە دەچێت.

گرووپی موزیکیی پاییز، گرووپێکی شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوورە و ئامانجی خۆیان لەو بەشداری کردنە، “ناساندنی کلتوور و هونەر و موزیکی کورد” ڕاگەیاندووە.

گرووپی موزیکیی پاییز، لە پێنج ڕۆژی ئەو فستیڤاڵە نێودەوڵەتییدا، بەرنامەی تایبەت پێشکەش بە ئامادەبووانی فستڤاڵەکە کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت