گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان: زیاتر لە ٨ مانگە دوو چالاکی سیاسی بەلووچ له‌ زیندان دا ڕاگیراون

0
537

گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان: زیاتر لە ٨ مانگە دوو چالاکی سیاسی بەلووچ له‌ زیندان دا ڕاگیراون
دوو چالاکی بەلووچ بە ناوەکانی محەممەد شەبەخش ٣٣ ساڵە و ئیسماعیل محەممەد زهیی ٢٣ ساڵە، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بریندار کراون و ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی زاهیدان ڕاگیراون.

ئەو زیندانیانە ٨ مانگ بەر لە ئێستا لە ناوچەی سنووریی میرجاوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە پشتێنە بەرەوخوار بریندار کراون.

ئەو هاووڵاتییە بەلووچانە، سەرەڕای ڕاگیرانیان لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی زاهیدان و گواستنەوەیان بۆ گرتووخانەی گشتی، لە هەرچەشنە چاوپێکەوتنێکی بنەماڵەکانیان و تەنانەت پێوەندیی تەلەفوونی بێبەش کراون.

چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێراندا، بڵاویان کردەوە کە بنەماڵەی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە لە دۆخ و هەلومەرجی منداڵەکانیان بێ‏ئاگان و بە بەردەوامی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەرەوڕووی ئەزیەت و ئازار بوونەتەوە.

سەبارەت بەو دوو هاووڵاتییە، ڕاگەیەندراوە کە ناوبراوان ٤ مانگ لە ئیتلاعاتی سپا ڕاگیراون و بە توندی ئەشکەنجە کراون هیچ پێڕاگەیشتنێکی پزیشکییان بۆ نەکراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.