کەمپەینێکی ئینرنێتی بۆ هاریکاری بۆ کوردانی کرماشان کرایەوە

0
690

هەوڵەکانی کوردان و چەندین کەسی دۆستی کورد بۆ هاریکاری و یارمەتی دان بە کوردانی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان بەردەوامن. ئەو هەوڵانەکاتێک پێویستتر دەبن کە یارمەتییە خەڵکیەکان لە ناوخۆ، خەریکن کەم دەبنەوە و زستانێکی تووش لە ڕێگا دایە.

ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوودا، جیا لە هەوڵە چڕەکان لە ناو خەڵکدا، بۆ یارمەتی کۆکردنەوە لە ناو کوردستانیان و بیانیان، کەمپەینێکی ئینترنێتیش لەمبارەوە دەستی بە کار کردووە.

ئەو کەمپەینە بە هەوڵی چالاکانی سیاسیی کورد و لە ناویاندا جەمیل ئەحمەدی، چالاکی سیاسیی کوردی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، کراوەتەوە.

ئەو کەمپەینە لەسەر ماڵپەڕی gofundme.com ـوە بەڕێوە دەچێ و لەو ڕێگەوە یارمەتیی مادی بۆ لێقەوماوانی کرماشان، بە مەبەستی کڕینی خێوەت و کەلوپەلی پزشکی و …تاد، لە دوای گەیشتنی کەمپەینەکە بە ئەنجامەکانی، هاتۆتە ئاراوە.

ئامانجی ئەو کەمپەینە، کۆکردنەوەی ٥٠٠ هەزار کڕۆنی نۆروێژیە و تا ئەو کات درێنە بە کارەکانی دەدات.

خوازیاران، دەتوانن بۆ دانی یارمەتیە مادیەکانی خۆیان بەو کەمپەینە لێرە کرتە بکەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.