کەمپەینی “زاگرۆسی زامدار” بۆ کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی کوردستانیان لە هەندەران، دەست بەکار بوو

0
724

هاریکاریی بەربڵاوی کوردستانیان لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ لێقەوماوانی کرماشان بەردەوامە. کەمپەینی “زاگرۆسی زامدار” لە ژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی جیهانیی کورد لە هەندەران دەست بەکار بوو،

ڕۆژی کورد: ڕێژەی کوژراوان و بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشان بەتایبەت بە هۆی پێڕانەگەیشتنی ڕژیم و نەبونی هاریکاریی گونجار و ڕێگری کردن لە هەناردنی یارمەتییەکان لە ٢ هەزار کوژراو و بریندار تێپەڕیوە.

چالاکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، قۆڵی هیمەتیان لە هەڵمەتە بەربەرینەکان بۆ کوردانی کرماشان هەڵماڵیوە. تا ئێستا لە زۆربەی هەرەوزۆری شارەکان لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کەمپەینەکان دامەزراون و یارمەتییەکان کۆکراونەتەوە

کەمپەینی “زاگرۆسی زامدار” لە ڕۆژی دووشەممەوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاواهەنگ و بەگەڵاڵەی یارمەتییەکانی کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات و لە ژێر چاوەدێریی “ڕێکخراوی جیهانیی کورد” دەستی بەکار کردووە.

ئێقباڵ سەفەری، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی جیهانیی کورد لەمبارەوە دەڵێ : “کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و گەێاندنی ئەو یارمەتیانە بەدەست لێقەوماوانی کارەساتی بۆمەلەرزە لە رۆژهەلات و باشوری کوردستان وەڕێکەوتوە. بەرپرس و بەڕێوەبەری ئەم کەمپینە رێکخراوی جیهانی کوردە کە ناوەندەکەی لە وڵاتی سوئیدە و هەموو بابەتێکی رێگا پێدراو، یاسایی و کۆنترولکراوە. ئێوە دەتوانن لەڕێگای ئەو حیسابە بانکیەوە کە هاتوە لەهەر وڵاتێکی دویناوە کە تێدا نیستەجێن یارمەتیەکانتان بنێرن.”

سەفەری، لە درێژەدا دەڵێ: “هەروها هاوولاتیانێک کە لە وڵاتی سوئید نیستەجێن دەتوانن لە رێگای سویش و حیسابە بانکیەکەوە یارمەتیدەری لێقەوماوان بن. بۆ گەێاندنی یارمەتیەکان بەدەستی لێقەوماوان، دەستەیەکی سەربەخۆ لە هەردوو دیوی رۆژهەڵات و باشوری کوردستان دادەمەزرێ و هەموو یارمەیتەکان بە بەلگەو فیلم و رادەی یارمەتیەوە بە ئاگاداری هاووڵاتیان دەگا. لەگەڵ رێزمان، رێکخراوی جیهانی کورد.”

هەژماری بانکی رێکخراوی جیهانی کورد بۆ پشتیوانی کەمپەینی زاگرۆسی زامدار…

8452-5,693 582 784-4
IBAN: SE2680000845256936197547
BIC: SWEDSESS
Worldkurd organization

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.