کەماڵ کەرکووکی: سەربەخۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی ئێراندایە

0
1349

کەماڵ کەرکووکی ئەندامی باڵای مەکتەب سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان (پارتی) لە بەرنامەی تەلەیزۆنی ڕوودا بە پێداگرییەوە کوتی: سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە قازابجی ئێران تەواو دەبێت و لە ئەنجامدا بەو سەربەخۆییە رازی دەبێت.

کەماڵ کەرکووکی لەو بەرنامەیدا گوتی: ئەگەر ئێمە بەڕاستی خوازیاری سەربەخۆیی بین، دەبێ سەرەتا ناسنامە، مێژوو و کەلتووری خۆمان پێناسە بکەین و بیسەلمێنین کە لە وڵاتی خۆماندا دەتوانین لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستین و خۆمان بەرێوە ببەین.

کەماڵ کەرکووکی هەروەها گوتی: بەستێنی پێویست بۆ سەربەخۆیی ئابووری هەرێم و پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانی ئەنجام دراوە، بەڵام پیویستە دەوری وڵاتانی ناوچەش لەبەر چاو بگیردرێت.

ناوبراو هەروەها لەمەڕ هەڵوێستی ئێران و تورکیە  لە هەمبەر سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان  گوتی: سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و سازبوونی دەوڵەتی کوردی لە ئەنجامدا لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی دایە و ئەو وڵاتەش ئەو پرسە قەبووڵ دەکات، تورکیەش پێشتر ڕایگەیاندووە کە کێشەیەکی لەگەڵ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا نیە و هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاواییش، هاوڕان و کێشەیان لەو بارەوە نیە.

کەرکووکی بە ئاماژە بەوەی کە هەڵکەوتەی جوغرافیایی هەرێم بە جۆرێک ەکە دەبێ پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆیدا هەبێ گوتی: بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەو بارەوە بە هەستیاریی و دووربینییەوە هەنگاوی ناوە و دوای گەڕانەوە لە سەفەری ئەو دواییانەی خۆی بۆ ئەمریکا لەگەڵ حیزبەکانی هەرێم کۆ بۆتەوە و پێی گوتوون کە لە ئەگەری یەکگرتووییدا دەتوانن سەربەخۆیی هەرێم ڕابگەیێنن.

کەرکووکی هەروەها لە درێژەی دیمانە تەلەڤیزیۆنیەکەی خۆیدا گوتی: سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان مڵکی هیچ حیزب و لایەنێک نیە بەڵکو مڵکی هەموو خەڵکی کوردستان دەبێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت