کەسێکی پیرانشاری لە ناو ڕێزەکانی داعش کوژرا

0
1260

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بوونەوە، کەسێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی “عومەر عەبدوڵڵازادە” خەڵکی شاری  پیرانشار کەلە ناو هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا بوو، لە بوردۆمانی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان هەولێر و مووسڵ‏دا کوژرا.

بە پێی زانیارییەکان، برایەکی عومەر عەبدوڵڵازادە، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، لە شەڕی پێشمەرگەدا، کوژراوە و بنەماڵەی ناوبراوان سەر بە “بونیاد شەهید”ی کۆماری ئیسلامین.

شایانی باسە کە تا ئێستا چەندین کەسی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ناو ڕیزەکانی داعش کوژراون.

کەسێکی چاوەدیری پرسە ئایینیەکان لە ناوخۆی خۆرهەڵاتی کوردستانەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە بە پێی زانیارییەکانی، کۆماری ئیسلامی خۆی دەستی هەیە لە هاندان و ناردن و ڕێگاخۆشکەری لاوانی خۆرهەڵاتی کوردستان بۆ چوون بۆ ناو ڕزیەکانی داعش و گرووپە ئیسلامییەکانی تر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.