کەسێکی سەر بە ئایینی (ئەهلی حەق) بە تاوانی تیرۆری ئیمام جومعەی هەشتگرد لە دار درا

0
1368

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ڕێبەندان، فەردین حوسێمی یەکێک لە ئەندامانی “ئەهلی حەق” کە ماوەی شەش ساڵ بوو بە تاوانی تیرۆرکردنی عەباسعەلی سەبایی گوڵپایەگانی، پێش نوێژی هەینی هەشتگرد لە زیندان بوو، لە دار درا.

ڕاگەیێنە ناوخۆییەکانی ئێران وەک “ڕیسالەت” فەردین حوسێنی یان بە یەکێک لە ڕێڕەوانی “مەکتەبی نوورعەلیوڵاهی” ناو برد و بە ئاژاوەگێڕ و بکوژیان ناو برد. هەروەها تاوانی گیرفان بڕی و کاری نائەخلاقی و هەروەها کەسێکی بەردەوام سەرخۆش ناو بردووە.

فەردین حوسێنی پێشتر لە نامەی خۆیدا کە ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ئەو ساڵ بڵاوی کردەوە نووسیبووی: من مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کراوم و لە لێکۆڵینەوەکانیشمدا تاوانی مرۆڤ کوژی و دەست درێژیم دراوەتە پاڵ، بەڵام من تەنیا ڕێڕەوی قوتابخانەی “نوور عەلیوڵاهی”م و هیچ کام لەو تاوانانە قەبووڵ ناکەم.

حوسێنی لەو نامەی خۆیدا هەروەها نووسیبووی: من لە ژێر تووند و تیژی و شکەنجە و لێدانی لەڕادەبەدەری مەئموورانی ئیتلاعات ئەو تاوانەم وەئەستۆ گرتووە.

شایانی باسە کە سەبایی گوڵپایەگانی لە ساڵی ١٣٦٣، فەرمانی داڕماندن و تێکدانی گۆڕی “ئوستاد نورعەلیوڵڵاهی” لە هەشتگرد دابوو و لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاویش کوژرا، وەزارەتی ئیتلاعاتیش فەردین حوسێنی بەو تاوانە گرت و دوی شەش سا: زیندانی و دەست بەسەری لە داریان دا.

شایانی ئاماژەیە کە حوسێنی لە نامەکەی خۆیدا باسی لە شکەنجە و ئازاری لە ڕادەبەدەر لەسەر خۆی و هەروەها ئازاری دەروونی بۆ سەر بنەماڵەکەی کردبوو و لەگەڵ ئەوەیدا کە داوای چاو پێداخشاندنەوە بەسەر کەیسەکەی کردبوو، ڕۆژی پێنج شەممە ١ی بەفرانبار لە دار درا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.