کەسایەتییەکانی یارسان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران

0
581

هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، کەسایەتی و چالاکوانانی یارسان، داوایان لە فەرمانداری شاری کرماشان بکات تا ئیزنیان بدرێت ڕێپێوانێکی نەرم و نیان لە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ ی ڕيشەممەدا  بەڕێوە ببەن.

شایانی باسە کە لە دوای بێ ڕێزی کردنی تاقمێکی زیاتر لە سەد کەسی لە شاری شائاندی کرماشان بە جەمخانەی ئە وشارە و بە کوردانی ئێزیدی لە ڕۆژی دوای هەڵبژاردنی ٧ی ڕەشەممە، کوردانی یارسانی لە ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەگەلی جیاواز ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و داوای ڕێپێوانی هێمنانەی گشتیان لە پارێزگای کرماشاندا کرد.

شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکان زۆربەی کەسایەتتە یارسانییەکان بانگههێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کراون و پێیان گوتراوە کە لە ئەگەری ئەو ڕێپێوانەدا، تەناهی وئەمنییەتی شاری کرماشان دەکەوێت مەترسییەوە.

هەواڵ و زانیارییەکانی ڕۆژی کورد کە لە لایەن چالاکانی یارسانەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە، باس لە قەبووڵ نەکردنی ئەو داواکارییە لە لایەن سەید نەسرەددین کەسایەتی ناسراوی کرماشان بە هەر هەموو پێکهاتەکەیەوەیە.

دەگوترێ تا ئیستا سەید نەسرەددین و بنەماڵەکەی ئەو داوایەی ڕژیمیان قەبووڵ نەکردووە و پێداگری لەسەر بەڕێوە بردنی ڕێپێوان دەکەن و داوا دەکەن ڕژیم بکەرانی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە دژ بە یارسانییەکان بداتە دادگا و شەرمەزاریان بکات.

شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ کام لەو کەسانەی کە بێ ڕێزیان بە کوردانی یارسان کردبوو، دەستبە سەر نەکراون، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ئەوان بە ئاشکرا و لەبەر چاوی هێزە ئینتزامییەکان ئەو بێ ڕێزیەیان بە کوردانی یارسانی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.